ژنە چالاکوانێکی کوردی ڕۆژهەلات خۆی کووشت
نیشتیمان حسێن پەنا برازای رامینی حسێن پەنا کە چالاکێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستانە دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئەحمەد حسێن پەنا و خاڵی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیندانی دەکرێت و رەوانەی ژووری لە سێدارەدان دەکرێن نیشتیمان کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو خۆی کوشت
ئامانج حسێن پەنا برا گەورەی رامین حسێن پەنا و باوکی نیشتیمان بە ئێن ئارتی راگەیاند، نیشتیمان لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێران ناوەندی سنەوە بانگکراوە بۆ لێپرسینەوە و هەرەشەی توندی لێکراوە و ئیهانە کراوە و بەتوندی لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.
ئامانج حسێن پەنا کە دوو برای چالاکی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە زیندانی کراون وتیشی "حکومەتی ئێران تەواوی بنەماڵەکەی بانگکردونەتە دەزگای ئیتڵاعاتی شاری سنە و وهەرەشەی دروخستنەوە و لێدان و کوشتنیان لێکراوە.
ڕاشیگەیاند لە ئێستادا رامین حسێن پەنای برای بۆژوری سێدارە ئامادەکراوە و وا بریارە سبەینێ لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە لە سێدارە بدرێت
ڕامین حسێن پەنا یەکێکە لە چالاککی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستگیر کراوە بەپێێ بڵاو کراوەی حکومەتی ئێران وا بریارە سبەینێ لە سێدارە بدرێت
ئەمە لە کاتێکدایە رێکخراوی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی بە حکومەتی ئێرانی راگەیاندووە، پێویستە رامین لە سێدارە نەدرێت و فەرمانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
ئێن ئارتی
بهروار: 02/05/2018
572 جار خوێندراوهتهوه
|