کلتوری سەقەتی کێبڕکێی هەڵبژاردن و حیزبایەتی ژنانی کورد دەکاتە قوربانی
مالمۆکورد
بەپێی بڕیاری حکومەتی ناوەندی لە عێراق ڕۆژی ۱٥ی مانگی مەی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی بەغداد دیاری کراوە.
بەربژێرانی سەربەخۆ هەرچەن زۆر کەمن و بەربژێرانی حیزبەکان و هاوپەیمانانیان بە لیستی جیاجیا بەشداری ڕیکلام و وتار دان و دروشمدانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانن و تا ئێرە هەموشتێک نۆرمی ئاسایی خۆی هەیە و تەواوی عالەم هەروایە.
بەڵام ئەوەی جێگای ڕەخنە و ئیدانەکردنە ، هێرش بۆ سەر کاندیداتۆرەکانی ژنە سەر بە لیستی حیزبەکان و بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیوی ساختەو نا ناساختەو ژیانی تایبەتی و خاوخێزانی ئەم ژنانە ، جۆرێک گوشاری ناڕەوا و سوک کردن خراوەتە سەر ژنان کە هیچ پێوەرێکی ئێخلاقی و یاسایی و مرۆڤانەی نیە و یاساێیکیش نیە نە بەرگری لەو ژنانە بکات و نە ئەوکەسانەی ئیهانە بەو ژنانە دەکات لێپێچینەوەی یاسایی بۆ بکرێت.
هەر چەن حیزبەکانیش زۆر جار لە ڕوخسار و چەلەنگی هەندێ لە بەربژێرەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگی زیاتر و دواتریش لە مەیدانی کێبڕکێی حیزبیدا و لە کاتی بێڕێزی کردن بەو ژنانەدا حیزب دیسان ژنان دەکاتە قوربانی سات و سەودای حیزبی.
بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیوێکی ژنێکی کورد لە شایی و گۆڤەندێکی بنەماڵەییدا بۆ دەبێت ببێتە مایەی تێکڕوخان کەسایەتی و پتانسیلی ژنێک؟
هەرچەن لە عێراقدا بە گشتی چەندین ژن بوون بە قوربانی نەریتی دواکەوتوانەی کۆمەڵگا و سیاسەتی پیاوسالارانەی گشتی عێراق و ئەو ژنانە ناچار بوون لە بەربژێری خۆیان بکشێنەوە و لە باشوری کوردستان هێشتا شتی وا ڕووی نەداوە.
لە لاێیکی ترەوە تەشهیر لێدان بەو ژنانەی بە وێنەی لەچک بەسەرەوە لە لیستێکی چەپدا بوتە مایەی تەعلیق و بنێشتەخۆشەی نەیارانی حیزبی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی هەرجۆرە بێڕزی و ناوزڕاندنێکە بە تاکی کورد و سوکایەتی کردن بە ژنان بۆ بێکاریگەرییان لە مەیدان سیاسەتدا بە عەقڵیەتی پیاوسالارانە ، داواکاریشە لە ناوەندە یاساییەکانی باشوری کوردستان ڕێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر بۆ سزادانی ئەو لایەنانەی بە بڵاوکرنەوەی بابەتی نەشیاو و تاکەکەسی ژنان ، هەوڵ دەدەن ژنان پەراوێز بخەن و لە گۆشەی ماڵدا قەتیسیان بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بهروار: 30/04/2018
395 جار خوێندراوهتهوه
|