بە گومانی تیرۆر 3 کەس لە سوید دەستگیر کران

پۆلیسی ئاسایشی سوید (SÄPO) ڕایگەیاند کە سێ کەسیان بەگومانی ئامادەکاری بۆ کاری تیرۆریستی دەستگیر کردوە. هەروەها چەندین کەسیشیان بەمەبەستی لێپرسینەوە بانگێشت کردوە.

دەزگای دادستێنان (Åklagarmyndigheten) ڕایگەیاندووە کە پۆلیسی ئاسایشی سوید بە هاوکاری پۆلیس ئەم بەیانییە لە چالاکییەکدا لە باکووری سوید و هاوکات لە شاری ستۆکهۆڵم  بەسەر چەند جێگەیەکی دیاریکراویانداوە. لە دەرئەنجامدا سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان لە گەڕەکی ئاکالەی شاری ستۆکۆڵم بەپێی زانیارییەکانی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت کە دادگای سەرەتایی سۆلنە وەریگرتووە، دەستگیر کراوە.

لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی ئاسایشی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان ماوەیەکە چاودێری ئەم کەسانە دەکەن، بەڵام هیچ نیشانەیەک لە ڕوانگەی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی لەم ڕۆژانەی نزیکدا دەرنەکەوتووە.

هاوکات ڕایانگەیاندووە بە هۆیی بەردەوانی لێکۆڵینەوەکانەوە ناتوانن هیچ زانیارییەکی دیکە بڵاو بکەنەوە.

 جێی باسە کە ئاستی هەڕەشەی تیرۆر لەهەمان ئاستی پێشوودایەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

ڕادیۆی کوردی سوید
به‌روار:  30/04/2018
720   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   270
کۆی سه‌ردان:   29220997