هێرشکرایە سەر سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆک و بریندارکرا
سەرۆکى لیستى نەوەى نوێ لە دهۆک ڕایگەیاند، لەکاتێکدا لە زاخۆ سەرقاڵى بانگەشەکردن بوون لەلایەن چەند کەسێکەوە و بە بەرچاوى هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بریندارکراوە.
کامەران بەروارى بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، هێرشبەرەکان کۆمەڵێک بەڵتەجى بوون، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر هێرش بەرەکان نەبووە و نە ڕێگرییان لێکردوون و نە کەسیشیان لێ دەستگیرکردوون.
وتیشى، هێزە ئەکنییەکان ئەرکیان پاراستنى هاوڵاتیانە بەبێ جیاوازى، ئەگەر ناتوانن گیانى هاوڵاتیان بپارێزن و ئەرکى خۆیان بەباشى بەڕێوە ببەن با دەستلەکاربکێشنەوە.
کامەران بەروارى باسى لەوەشکرد، ئێستا ڕەوشى تەندروستى باشە
هاوکات نەوەى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا باسى لەوە کردووە، هێرشەکە دوای ئەوە بووە کە ئەمڕۆ لە زاخۆ پێشوازی گەرم لە هەڤاڵ محەمەد هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی و دكتۆر كامەران بەرواری، سەرۆكی (لیستی نەوەی نوێ لە دهۆك) کراوە.
لاى خۆشیەوە نەوەى نوێ لە ڕاگەیەنراوێکدا باسى لەوە کردووە، هێرشەکە دوای ئەوە بووە کە ئەمڕۆ لە زاخۆ پێشوازی گەرم لە هەڤاڵ محەمەد هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی و دكتۆر كامەران بەرواری، سەرۆكی (لیستی نەوەی نوێ لە دهۆك) کراوە.
ئێن ئارتی
بهروار: 28/04/2018
427 جار خوێندراوهتهوه
|