"فێربوونی زمانی سویدی لەسەر پەنابەر دەبێتە مەرج"
پەنابەر و ئەوانەی ئیقامەیان وەرگرتووە هەروەها ئەو بیانیانەیشی کە کار دەکەن دەبێت زمانی سویدی بزانن تا مافی کۆمەک و کارکردن بیانگرێتەوە، ئەمە پەیامی سۆسیالدیموکراتەکانە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

دوێنێ وەزیری دارایی ماگدالێنا ئەندەرشۆن و وەزیری بازاڕیکار ئیلڤا یوهانسۆن لە پارتی سۆسیالدیموکراتەکان لە کۆنگرەیەکی میدیاییدا یەکێک لە پەیمانەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ڕاگەیاند، ئەویش مەرجی فێربوونی زمانە لەسەر پەنابەران.

وەزیری داراییش ماگدالێنا ئەندەرشۆن وەزیری دەڵێت لێکۆینەوەکان نیشانیان داوە کە فێربوونی زمانی سوید ئاسانکاری بۆ دەستکەوتنی کار دەکات.

هەردوو وەزیر سێ پەیمانیان ڕاگەیاند وەک بەشێک لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە دواتر کاری بۆ دەکەن، هەرسێ مەرجەکەش بۆ فێربوونیه زمانی سویدییە.

یەکەم پەیمانی مەرجی فێربوونی زمانە بۆ ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن (asylsökande) و ئەو کەسانەی تازە ئیقامەیان وەرگرتووە (nyanlända)، سۆسیالدیموکراتەکان دەیانەوێت کە لە یەکەم ڕۆژی هاتنە نێو سوید و داویا مافی پەنابەری دەبێت پەنابەر دەست بە خوێندنی زمانی سوید بکات گەر نا ڕۆژانەکەی دەبڕدرێت.

ئەو کەسانەشی کە تازە ئیقمەیان وەرگرتووە (nyanlända) کاریان نییە گەر زمان نەخوێنن کۆمەکەکەیان دەبڕدرێت.

پەیمانی دووەمیان مەرجی فێربوونی زمانە بۆ دایکوباوکان، بەتایبەت ئەو دایکانەی مۆڵەتی دایکایەتییان هەیە دەبێت بواریان بۆ بڕەخسێت فێری زمان ببن بۆ نموونە باخچەی منداڵان (språkförskolor) بکرێتەوە کە دایکان بتوانن چاودێری مندالەکانیان بن و فێری زمانیش ببن، واتا بە کۆمەکی دایکوباوکەیەتییەکەیان مافی خوێندنی زمانی سویدییان هەبێت.

سێیەم پەیمان، مەرجی فێربوونی زمانە بۆ کەسانی بیانی واتا ئەو پەنابەرانەی دەمێکە لێرەن و کار دەکەن، دەبێت ئەو کەسانە کە بۆ نموونە کارمەندی بواری تەندرووستی و فێرگەکان زمانی سویدی باش بزانن و هەوڵ بدەن ئاستی زمانەکەیان بەرز بکەنەوە لەبەرئەوەی گرنگە ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە دەکەن لێیان تێبگەن.

 بۆ نموونە کەسێکی نەخۆش گەر لە دکتۆرەکەی تێنەگات جۆرێک لە نادڵنیای لا دروست دەبێت. هەروەها دایکوباوکان دەبێت لە کارمەندی باخچەی منداڵان تێبگەن.

بەپێی ئەم پەیمانانە سۆسیالدیموکراتەکان بە هاوکاریی لەگەڵ سەندیکا و خاوەنکاراندا چەند ڕێکارێک دادەڕێژن بۆئەوەی ئاستی زمانی سویدیی کارمەندانی بواری خزمەتگوزاریی گشتی بەرز بکەنەوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  26/04/2018
647   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   545
کۆی سه‌ردان:   29250867