ئەڵمانیا و ئێراق لەسەر ناردنەوەی 10 هەزار پەنابەر ڕێککەوتن

ئەڵمانیا  وئێراق واژۆی ڕێککەوتنێکیان کردووە لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە دەبێت ئەڵمانیا بەجێ بهێڵن و ناگەڕێننەوە.
ڕۆژی یەکشەممە  2018.4.22  وەزیری پێشکەوتن و ئاوەدانی  ئەڵمانیا گێرد مۆلەر لە بەغداد ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراق ئیمزا کردووە.
ئەو وەزیرە ئەڵمانیە دەڵێ سەنتەرێک لە ئێراق دەکەنەوە بۆ ئەو پەنابەرانەی دیپۆت دەکرێنەوە  کە ڕاهێنانی تیا بکەن بۆ دۆزینەوەی کار و کارئاسانی گوزەرانیان.
دوێنێ یەکشەممە مۆلەر یەکەم سەنتەری  لە هەولێر کردەوە بۆ ئەو پەنابەرانەی دەیانگەڕێننەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی پێشکەوتنی ئەڵمانیا   12 هەزار پەنابەری ئێراقی لە کۆی 240 هەزار پەنابەر بڕیاری ناردنەوەیان دراوە.

ئاژانسی دویچەی ئەڵمانی

گەرچی  بەفەرمی تا ئێستا ڕاگەیەنراوە کە هەرێمی کوردستانیش ئامادەی وەرگرتنەوەی پەنابەرانە، بەڵام کردنەوەی سەنتەری پەنابەرە دیپۆتکراوەکان لە هەولێر ئاماژەن بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەرانی کوردی باشوور.
مالمۆکورد
به‌روار:  23/04/2018
1246   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   788
کۆی سه‌ردان:   29257830