گرێبەستی خانووی کرێی ڕەش لە سوید زیادی کردووە
زۆربەی نوێنەرایەتییەکانی پرسی خانووی کرێ شایەتحاڵی زیادبوونی ئەو سکاڵایانەن کە لەسەر بەکرێدانی نایاسایی تۆمار دەکرێن.

لیسێ لۆت ڤیلکەنس بەڕێوەبەری نوێنەرایەتیی خانووی کرێ لە شاری یۆتۆبۆری دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لەو سکاڵایانەمان پێ دەگات کە تایبەتن بە کرێدانی خانوو بە دەستی دوو بە کۆنتراکتی ڕەش، واتا نایاسایی، هەروەها دەبینین کە ئەو کەسەی کە خانووی لە کۆمپانیاکە بەکرێ گرتووە خۆی پێویستی بە خانووەکە نییە و داویەتی بە کەسانی دیکە. بەم شێوەیە و بەگشتی (tvister) ناکۆکی لەسەر ئەو جۆرە کرێیە لە نوێنەرایەییەکان زیادی کردووە.  

حەوت لە هەشتی (hyresnämnder) نوێنەرایەتیی خانووی کرێ ئاماژە بەوە دەدەن کە لە ماوەی دوو ساڵی دواییدا سکاڵا لەسەر کۆنتراکتی بەکریدانی نایاسایی یاخود گرێبەستی ڕەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەڕای نوێنەرایەتیی خانووی کرێ لە شاری یۆتۆبۆری هۆکاری زیادبوونی گرێبەستی ڕەش دەستنکەوتنی خانووە و لەکاتێکدا خەڵکێكی زۆر پێویستیان بە شوێنێکە تێیدا بژین، هۆکارێکی دیکە هۆشیاربوونەوەی خاوەن کۆمپانیاکانە کە زوو پێدەزانن کاتێک خانوویەک بە ڕەش دراوە بە کرێ.

(Allmännyttiga Bostadsbolaget) یەکەم کۆمپانیا بوون کە لە ڕێی یاساناسەکانیانەوە هاوکارییان لەگەڵ (Störningsjouren) بنکەی ئێشکگری بێزارکردن کاریان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خانوووانە کرد کە بە ڕەش بەکڕێ درابوون.

لە ساڵی 2015ەوە کە هاوکارییەکەیان دەست پێ کردووە 640 خانوو بۆ سوودی گشتی گەڕێندراوەیەوە بازاڕی خانووبەرە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  23/04/2018
630   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   566
کۆی سه‌ردان:   29254882