ئەردەن دزێکی گەورە ڕادەستی عیراق دەکاتەوە
خەڵک-

وڵاتی ئەردەن ئامادەکاری پێویستی کردووە تاوەکو زیاد قەتتان سکرتێری پێشووتری وەزارەتی بەرگریی عیراق ڕادەستی عیراق بکاتەوە کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە.

زیاد قەتتان لە ساڵانی 2004 و 2005 ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق بووە، لە لایەن دادگای تاوانەکانی بەغداوە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەھەدرەدانی پارەی دەوڵەت و ساختەکردنی چەند گرێبەستێکی گەورەی کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازیی لە وڵاتانی جیاواز سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە، لەو گرێبەستانەی قەتتان واژۆی کردوون، نزیکی ملیارێک دۆلار بێسەروشوێن بوون.

زیاد قەتتان لە مانگی شوباتی 2017 لە فرۆکەخانەی شاژنە عەلیا لە عەممانی پایتەختی ئەردەن لە کاتی گەڕانەوەی لە پۆڵەندا، لە لایەن ئینتەرپۆڵ و بە ھاوکاریی دەزگائەمنییەکانی ئەردەن دەستگیر کرا.

دواتر لە دادگای ئەردەن داوای تۆمار کرد تا ڕادەستی عیراقی نەکەنەوە چونکە سزای لەسێدارە دانی ھەیە، بەڵام دادگای داواکەی ڕەتکردەوە، دواتر دادگای تێھەڵچوونەوەش لە تەمموزی 2017 ھەمان بڕیاری دادگای عەممانی پەسەند کرد بە ڕادەستکردنەوەی زیاد قەتتان بە عیراق.
به‌روار:  16/04/2018
421   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى زۆرى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە ڕووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات درێژه‌ ...
دەستگەی کەشناسیی سوید (SMHI) لە بەر تۆفانی کنیود هۆشداریی پلە دووی دەرکرد. ئەم تۆفانە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی هەینی دەگاتە سوید، کێشە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و کەشت درێژه‌ ...
شارپرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە. لە راپۆرتەكەدا جەخت ل درێژه‌ ...
لەعەفرینی داگیرکراو لە درێژەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانان چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲سەرباز و ۳ چەتەی سەر بە تورکیا کوژراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی ی درێژه‌ ...
زەنگیانەی ئاویی ڕستی حەوتەم ( تۆ و مانگ ) گەر دەپرسیت ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟ درۆ بە زارمدا نایەت تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە مانگ دەبینم ئەتۆم بەبیردێنێتەوە. درێژه‌ ...
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموون درێژه‌ ...
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربە درێژه‌ ...
خەندان- د. بەرهەم ساڵح، بە فەرمی لەلایەن یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە پاڵێورا بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق. درێژه‌ ...
لە شاری مانهایمى ئەڵمانیا چالاکییەک لە دژى سەردانى ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا بۆ ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە هەفتەى داهاتوودا سەردانى ئەڵمانیا درێژه‌ ...
ىڕیارە ٣٠ مانگی نۆ هەرڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ولە ئێستاشدا هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. هاوکات پرسی بەشداری کردنی کوردانی تاراوگە و بەتایبەت کوردانی سوید درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   47
کۆی سه‌ردان:   17213048