ئه‌یلان كوردی له‌سویسرا خه‌ڵات ده‌كرێت
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی سویسرا، خه‌ڵاتكرا.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه وتی " فیلمی (ئه‌یلان) له‌فێستیڤاڵی خه‌ڵاته‌كانی لارگۆی سینه‌مایی كه له‌وڵاتی سویسرا ئه‌نجام ده‌درێت، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
بهروار: 15/04/2018
623 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|