ترەمپ: ڕووسیا خۆت ئامادە بکە بۆ موشەکەکان چونکە بەڕێوەن
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ڕووسیا دەڵێت خۆی ئامادە بکات بۆ موشەکەکان لە سووریا، چونکە بەڕێوەن.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، ڕووسیا بەڵێنی داوە ئەو موشەکانە بخاتە خوارەوە کە ئاڕاستەی سووریا دەکرێن، دەی با خۆی ئامادە بکات، چونکە بەمنزیکانە دەگەن.

ترەمپ بە ڕووسیا دەڵێت "موشەکانمان جوان و زیرەکن، تۆش نابێت هاوپەیمان بیت لەگەڵ ئاژەڵێكدا کە بە غازی کیمیایی گەلەکەی خۆی دەکوژێت و چێژی لێدەبینێت."

هاوکات ڕووسیا هۆشداری دایە ئەمریکا لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی ناسەقامگیرکردنی سووریا.

لە کاردانەوەی هێرشە کیمیاییەکە بۆ سەر شاری دوما لە سووریا، چاوەڕێدەکرێت ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش دژی سووریا ئەنجامبدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەریەکە لە دیمەشق و مۆسکۆ ڕەتیانکردەوە دەستیان هەبووبێت لەو هێرشەدا و دەشڵێن، هێشتا نەسەلمێنراوە کە هێرشی کیمیایی ئەنجامدراوە.

هاوکات ڕووسیاش هۆشداری دایە ئەمریکا ئەگەر لە سووریا زیانیان پێبگات، ئەوا وەڵامی خێرایان دەبێت.

نالیا
به‌روار:  11/04/2018
751   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   350
کۆی سه‌ردان:   29227890