سەندیكای رۆژنامەنووسان ئۆفەرێكی ئاسیا سێڵ بۆ ئەندامانی سلێمانی دابین دەكات
مالمۆکورد

سەندیكای رۆژنامەنووسان ئۆفەرێكی ئاسیا سێڵ بۆ ئەندامانی سلێمانی دابین دەكات

ئاگادارییەك بۆ ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

 توانیمان ڕەزامەندی كۆمپانیای ئاسیا سێڵ وەربگرین بۆ دابەشكردنی سیم كارتێك بە ئۆفەرێكی تایبەت و نوێ و پڕ خزمەتگوزاری.. بەقسەكردنی كراوە بۆ ئاسیا سێڵ و برَێكی دیاریكراو بۆهێڵەكانی ترو ئینتەرنێت، تەنها بەبڕی 6000 دینار بۆ هەر مانگێك ..

 بەڵام لە بەر ئەوەی تەنها 500 پێنج سەد سیم كارتی تایبەتمان بەم ئۆفەرە دراوەتێ، ئێمەش ژمارەی ئەندامەكانمان زۆر لەوە زیاترە بۆیە ناچارین تەنها ئەو ئەندامانە بخەینە ئۆفەرەكەوە كە پێناسی 2018 یان نوێ كردوەتەوە یان دەیانەوێت لەم هەفتەیەدا نوێی بكەنەوە..

بۆیە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەش بكەین:

1-وەرگرتنی سیم كارتی نوێ لەرێگای تیمێكی تایبەت بە ئاسیا سێڵەوە دەبێت كە رۆژی 15/4/2018 واتە یەك شەممەی داهاتوو دێنە بارەگای لقی سلێمانی سەندیكاو لەوێ فۆرمی تایبەت بە ئەندامان پڕ دەكەنەوە و پەنجە مۆرو وێنەیان دەگیرێت.

2-هەر ئەندامێك (كارا، بەشدار، مەشقكار) دەتوانێت تەنها یەك سیم كارت وەربگرێت.

3-هەر ئەندامێك دەیەوێت بەشدار بێت لە وەرگرتنی ئەو سیم كارتانە دەبێت رۆژی یەك شەممە 15/4 پێناسەی (باری كەسێتی یان كارتی نیشتمانی) و پێناسەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی پێبێت.

4-هەر ئەندامێك دەبێت 7.250 حەوت هەزارو دووسەدو پەنجا دینار بدات بۆ سیم كارتەكەو راژەی بەشداری یەك مانگ..

5-سیم كارتەكان لە سەر ناوی كەناڵ تۆمار ناكرێن، بەڵكو لەڕێگەی سەندیكاوە دەدرێن بە كەسە رۆژنامە نووسەكان.

6-بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن بەم ژمارەی كورد تێل

0533190958

 تێل بكەن بۆ بارەگای لقی سلێمانی سەندیكا

رۆژانە لە سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆ تا 6.30 ی ئێوارە

جگە لە پشوە رەسمییەكان و رۆژانی شەممە و پێنج شەممە

گەڕەكی بەختیاری/ بەرامبەر باخچەی مناڵانی پەری
به‌روار:  09/04/2018
698   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   505
کۆی سه‌ردان:   29261352