لەسوید کۆنسێرتێک بۆ لێقەوماوانی عەفرین ساز دەکرێ.
بەردەوام کوردانی سوید بە شێوەی جیا جیا لە هەوڵداندان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی عەفرین کە ئێستا ئاوارەی ماڵ و حاڵیان بوون. جێی باسە چالاکییەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک وەک بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید پشووتر ڕاپۆرتی لەسەر بڵاوکردەوە بە سستی دەڕواتە پێشێ و کۆمەک بە پێی پێویست کۆنەکراوەتەوە.

بۆیە پێدرامی شەهیلای و برووسک زەنگەنە کە هەردووکیان کەمانژەنن بڕیاریاندا کۆنسێرتێک تایبەت بە هاوکاری بۆ کوردانی عەفرین. پێدرامی شەهلای باس لە ئامانجی و شێوازی ئەم کارەیان دەکات. 

    ئێمە نەمانتوانی بێدەنگ بین لە پاش ڕووداوەکانی عەفرین و کاتێک ڕێپۆرتاژێکی ڕادیۆی سویدمان بیست ئیدی بڕیارماندا کە ئەم کۆنسێرەتە ئەنجام بدەین. تەواوی داهاتی کۆنسێرتەکەش بێجگە لە کرێی لۆکاڵەکە لە ڕێگەی ڕێکخراوی ڕۆژی سووری کوردی (Kurdiska Röda Solen)  وە بۆ لێقەوماوانی عەفرین بنێرینەوە.

 جێی باسە ڕێکخراوە کوردییە مرۆڤ دۆستەکان لە سوید پێشووتر باسیان لەوە کرد کە کۆکرنەوەی کۆمەک ئێستا بۆ عەفرین بەراورد بە ڕووداو  یان کارەساتەکانی دیکە کە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ڕوویان داوە ئێستا زۆر کەمترە. ڕێکخراوەکان یەکێک لە هۆکارەکانی کەم ناردنی کۆمەک لەلایەن کوردانی سویدەوە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ماوەیەکی زۆر کورد لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دووچاری نەهەماتی بێت.  پێدرام شەهلایی باس لە ناوەررۆکی کۆنسێرەکەیان دەکات و دەڵێت. 

      لە کۆنسێرتەکەمان گوڵبژێرێک لە هەموو مێلۆدییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان پێشکەش دەکەن.

لە کۆتایدا گوێتان لە پێدرام شەهلایی کەمانژەن بوو. جێی باسە ئەم کۆنسێرتە کە تایبەتە بە کۆکرنەوەی کۆمەک کە ئێوارەی شەممە لە ( aliasteatern )بەڕێوەدەچێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  06/04/2018
544   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   677
کۆی سه‌ردان:   29259847