ژمارەیەک مامۆستای هەولێر لەسەر خۆپیشاندان سزادران
لە کۆتایی مانگی رابردوودا، بەشێک لە مامۆستایان لە دژی بەردەوامی سیستمی پاشەکەوتی موچەکانیان لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک مامۆستا سزادران.

 یەکێک لەو مامۆستایانەی سزادراوە ئاماژەبەوەدەکات، بەھۆی بەشداریكردنی لە خۆپيشاندانەكان لە جياتی خەڵات، سەرۆكايەتی بەشەكەی لە زانكۆی سەڵاحەدین سزای ڕۆژێك موچەيان داوە.

بەپێی نوسراوێک کە دەست ئێن ئاڕ تی كەوتووە لە یەکێک قوتابخانەکانی شاری ھەولێر ١٩ مامۆستا سزا دراون بە بڕینی یەک رۆژی موچە، ئەویش بە بيانوی دەوام نەكردنيان لە ڕۆژی ٢٧/٣/٢٠١٨.

لە بەڵگەيەكی ديكەدا سزادانەكە مامۆستايانی زانكۆشی گرتووەتەوە ٣ مامۆستا لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سەڵاحەدین سزا دراون بە بڕینی موچە لەھەمان ڕۆژدا .

جێگری سكرتێرى يەكێتی مامۆستايانيش دەڵێت وەك يەكێتی مامۆستايان دژی ھەموو سزايەكی لەو جۆرەن بەڵام سزادانی ئەم مامۆستايانە زياتر كێشەی ئيدارييە  و پەيوەندیی بە خۆپيشاندانەوە نييە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکیش کە دەست ئێن ئار تی کەوتووە دەردەکەوێت، بەڕێوبەری قوتابخانەيەك لە شاری ھەولێر داوا لە قوتابيان دەكات ھەر مامۆستايەك پێی وتن مەيەنەوە دەوام ڕاستەوخۆ بەڕێوبەر ئاگادار بكەنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی بەردەوامی سیستمی پاشەکەوتی موچەکانیانەوە بۆماوەی چەند رۆژێک بەشێک لە مامۆستایان لە هەولێر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ع.م
نالیا
به‌روار:  05/04/2018
556   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   724
کۆی سه‌ردان:   29255180