ژمارەیەک پەنابەری كورد دیپۆرت ناكرێنه‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی كاتی‌یان هه‌یه له كێشه‌دان ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بلاَویكرده‌وه له ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه به‌لاَم خاوه‌نی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نین بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی وولاَتێك بكرێنه‌وه ، ڕوو له زیادبوون بووه له ساڵی 2017 دا. به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وولاَته ، نزیكه‌ی 65 هه‌زار په‌ناخوازی له‌و جۆره هه‌ن كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه دیپۆرت بكرێنه‌وه ، مافی په‌نابه‌رێتی كاتی‌یان وه‌رگرتووه له ساڵی 2017 دا. ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شوناسی 3 هه‌زار و 800 په‌ناخوازیش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا به " ناڕوون" له قه‌ڵه‌م دراون كه به‌شێكیان كورد و فه‌له‌ستینین كه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێك و به‌ڵگه‌نامه‌وه ناتوانرێت دیپۆرت بكرێنه‌وه. هاوكات ، حكومه‌تی ئوسترالیاش پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه پشتگیرییه داراییه‌كانی بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه ببڕێت كه مافی په‌نابه‌رێتی كاتی‌یان هه‌یه له‌و وولاَته كه ژماره‌یان نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌بێت. وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوسترالیاش ده‌ڵێت ئه‌و په‌ناخوازانه پێشبینی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه خۆیان كار بكه‌ن و خۆیان بژێنن له‌و وولاَته هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌تێكی تری مانه‌وه‌یان ده‌درێتێ یان ئه‌و وولاَته به‌جێده‌هێڵن.
سه‌رچاوه : ڕۆیته‌رز ، گاردیان
به‌روار: 05/04/2018
910 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|