هیوا فاونده‌یشن خولی (پاكێجی هۆشیاریی خێزانی) ده‌كاته‌وه
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
رێكخراوی هیوا فاوه‌نده‌یشن بۆ جاری سێهه‌م خولی (پاكێجی هۆشیاریی خێزانی) ده‌كاته‌وه و دایكان و باوكان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه چوونه‌ته ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه‌ی هیوا فاوه‌نده‌یشن بۆ پته‌وكردنی خێزان و به‌رگرتنه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و كاركردنه به‌ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدان‌و به‌رهه‌مهێنانی خێزانی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار.
خولی (پاكێجی هۆشیاری خێزانی) هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پاكێجێكی په‌روه‌رده‌ییه‌وه كار له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ژیانی هاوسه‌ریی و بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی منداڵ و پاراستنی منداڵ له‌ده‌ستدرێژی و ناساندنی گرفته سێكسیه‌كانی هه‌ریه‌كه له ژن و پیاو و پێشنیازكردنی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كترو شێوازی زاڵبوون به‌سه‌ر گرفته‌كاندا، ده‌كات.
به‌شداریكردن له‌خوله‌كه‌دا تایبه‌ته به دایكان و باوكان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه چونه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه و له‌لایه‌ن دوو مامۆستای پسپۆڕ و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ڕاوێژكاری خێزانی، بابه‌ته‌كان ده‌وترێنه‌وه.
بۆ به‌شداریكردن له‌م خوله‌دا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه بكه‌ن ٠٧٧٠٩٥١١١١١
به‌روار: 01/04/2018
561 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|