کەنەدا 7500 پەنابەری کورد وەردەگرێ
مالمۆکورد
دەزگای پەنابەرانی کەنەدا ئۆفیسێکی تایبەت لە هەولێر دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی 7500 پەنابەری کورد لە هەرێمی کوردستان تا کۆتایی 2018.
ڕادیۆی بی بی سی بەریتانی لە بەرنامەی (کەنەدای ئیمڕۆدا) میوانداری ستیفان دیونی وەزیری دەرەوەی کەنەدا کرد و لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کەکەنەدا بە نیازە ئیمساڵ وەریبگرێت.
ئەو ووتی ئیمساڵ یەکەم جارە کە ووڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ئۆفیسێک لە شاری هەولێر دەکاتەوە بۆ ئەم مەبەستە.
شایەنی ئاماژە پێکردنە بەم نزیکانە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە فەرمی بڕیار و مەرجەکانی وەرگرتن رادەگەیەنێت
بی بی سی
بهروار: 01/04/2018
1839 جار خوێندراوهتهوه
|