"کە دکتۆر وتی شێرپەنجەتە یەکسەر بیرم لە مردن کردەوە"
هەزارن کەس بەنەخۆشی شێڕپەنجە دەمرن لە کاتێدا دەکرێت ژیانیان بپارێزرێت. ئەمە توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردوە و بڵاو کرایەوە.

لە توێژینەوەیکی نوێی فۆندی شێرپەنجە (Cancerfonden) کە ئەمڕۆ بڵاوە کرایەوە ئاشکرا بووە کە دەکرێت ساڵانە ژیانی ٢٩٠٠ کەس لە مردن ببپارێزرێت ئەگەر چارەسەری نەتدووستی یەکسان بوایە. بەپێی توێژینەوەکە ئەوە کەسانەی کە بەڵگەنامە بەرزیان نییە یان خوێندنیان تەواو نەکردووە کاتێک تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، لە ڕووی تەندرووستییەوە هەمان چارەسەری ئەو کەسانەی خاوەن بەڵگەنامەی بەرزن پێ بدرێت،  ئەوا ساڵانە ٢٩٠٠ کەس ژیانی لە مردن دەپارێزرێت. ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە بوارە ئابووری و کۆمەڵاییەتییەکانی دووچاربووانی نەخۆشی شێرپەنجەوە هەیە.

یان زێدێنیوز، بزیشکی باڵا و شارەزایی بواری دەرمان لە فۆندی شێرپەنچە سەبارەت بە جیاوازی پێدانی چارەسەری تەندوورستی بەو کەسانەی شێرپەنجە دەگرن دەڵێت. 

      ئاسانە کە مرۆڤ ئەو بۆچوونەوەی هەبێت کە کەسانی خاوەن بڕوانەمەی بەرز زانیارییان زیاترەو مەرجیشیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر زیاترە، بەڵام ئەوەی ئێمە باسی لێوە دەکەین جیاوازکردنە لە پێدانی چارەسەر، بۆ نمونە بە چی شێوەیەک پشکنین و لێکۆڵینەوە لەسەر کەسەکە دەکرێت یاخوود چی چارەسەرێکی پێ دەدرێت. لە لێرەدا ئێمە جیاوازی زۆر دەبینین.

یان زێدێنیوس باسی لەوە کرد کە جیاوازییەکان لە  نێوان ئەو دوو گرووپەدا و لە بواری تەندوورستیدا زۆر ڕوونە، بەتایبەت لەپاش ئاشکرا بوونی کەسەکە بە نەخۆشی شێرپەنجە. لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە مەترسییەکانی تووشبوون بە شێربەنجە لە نێوە هەموو چینووتوێژێکی کۆمەڵەگەدا لە یەک ئاستدا، بەڵام هۆکاری جیاوازی هەیە.هێرۆ ئەزیزئوغڵو ماوەی چەند ساڵێک بەرلە ئێستا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوو. هێرۆ باس لە هۆکاری تووشبوونەکەی بە نەخۆشی شیرپەنجە دەکات و دەڵێت. 

     پزیشکەکان پێیان وتم کە هۆکاری تووشبوونم بە نەخۆشی شێرپەنجە سترێسە. لەبەر ئەوەی من سەرەتا لە هاوسەرکەم جیابووبوومەوە و منداڵێکی تەمەن دوو مانگانم هەبوو کە هەموو بەخێوکردنەکەی کەوتە سەرشانی خۆم، پاشان دەستم بەکار کردووە و لەگەڵ بەخێوکردنی منداڵەکەمدا ناچاربوو کاری هەمیشەییە لە باخچەی منداڵان وەرگم کار بکەم. بۆ ئەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە کەم و کورتیمان نەبێت.

 لە پاش پشکنینەکان دەرکەوت کە هێرۆ ئەزیزئوغلو نەخۆشییەکەی بۆ ماوە نییە، مەبەست ئەوەی سەرچاوەی تووشبوونی بە نەخۆشی شیرپەنجە  لە خانەوە دەکەیەوە  نییە. بزیشکەکان پێیانوتووە کە تەنها سترێسی ئەو ماوە بوو کە کارێکی زۆر و ئەرکێکی زۆری لەسەر شان بووە و  گوێی بە هیلاک بوونی جەستەی نەداوە.

سترێسیش یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە.   بەڵام هێرۆ ئەزیزئوغڵو هەرگیز ئەو کاتەی لەبیر ناچێ کاتێک پزیشکەکان.

        من یەکەسەر لە دکتۆرەکەم پرسی ئایا دەمرم. یەکسەر مردن بە مێشکمدا.

 جێی باسە فۆندی شێرپەنجە (Cancerfonden) کە سندو‌قی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ شێرپەنجە و ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و خۆبەخشە لە توێژینەوەکەیاندا ڕایگەیاندووە جیاوازی مردن بە نەخۆشی شێرپەنجە بوون  لە نێوان کەسانی خاوەن بڕوانامەی بەرز و ئەو کەسانەی بڕوانەی نزمیان هەیە لە %٣٥ بۆ %٤٠ دایە. واتە کەسانی خاوەن بڕوانامەی نزم زیاتر مەترسی گیانلە دەستانیان لەسەرە. بۆیە فۆندی شێرپەنجە داوایی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان (landsting) دەکات کە ئاماری پێور لە ڕووی شێوازی چارەسەر دەبمەزرێنت بۆ ئەوە هەوڵ بدرێت ئەو جیاوازییە نەمێنێت. بەڵام لە حاڵەتی هێرۆ ئەزیزئوغڵودا بپێدانی چارەسەر و مامەڵە زۆر باش بووە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  30/03/2018
796   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   803
کۆی سه‌ردان:   29234398