لە هەولێر شاعیرێکى خۆپیشاندانەکان پاش بریندارکردنى ڕفێنرا
لە هەولێر شاعیرێکى بەشدارى خۆپیشاندانەکان ئەمڕۆ پاش بریندارکردنى لەلایەن هێزێکى ئەمنى نادیارەوە ڕفێنرا. 

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە هەولێر ڕایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ "هەڵۆ سامى شاعیر" پاش سێ ڕۆژ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان و بریندارکردنى لەکاتى خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى هەولێر، لەلایەن هێزێکى ئەمنى نادیارەوە ڕفێنراوە.

وتیشى، پاش ئەوەى ئەو شاعیرە ئەمڕۆ برینداربووە ژمارەیەک کەس بە جلى مەدەنییەوە بردوویانە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دەرکەوتووە ئەوانەى بردوویانە بۆ نەخۆشخانە هێزێکى ئەمنى نادیاربوون و ڕفاندوویانە.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕاشیگەیاند، "تا ئێستا چارەنوسى ئەو شاعیرە نادیارە''.

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە هەولێر و دهۆک و سلێمانى و چەندین شارۆچکەى ترى هەرێم خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى مامۆستایان و فەرمانبەران دژبە سیستمى پاشەکەوتى موچە دەستىپێکردووە و لە هەولێر و دهۆکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چەندین پێشێلکارى بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە و چەندین خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.

نالیا
به‌روار:  28/03/2018
651   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   134
کۆی سه‌ردان:   29259279