14 ووڵاتی ئەوروپا و ئەمریکا دیپلۆماتکارانی ڕوسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکرد
هەریەکە لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و پۆڵەندا و هۆلەندا و ئۆکرانیا و لاتڤیا و لیتوانیا و کۆماری چیک، ئەمڕۆ بە بیانووی دۆسیەی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیا لە بەریتانیا، دیپلۆماتکارەکانی ڕوسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکرد.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ٤ دیپلۆماتکاری ڕوسی لە وڵاتەکەی دەرکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ٦٠ دیپلۆماتکاری تری ڕوسیا و ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسانە سیخوڕ بوون.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانیکرد بە داخستنی کونسوڵخانەی ڕوسیا لە سیاتل.
لە لایەکی ترەوە فەڕەنسا ڕایگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا و بەهۆی ژەهراویکردنی سکریبال و کچەکەی بە غازی دەمار، ٤ دیپلۆماتکاری ڕوسیا دەردەکات.
وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەنداش ڕایگەیاند، دیپلۆماتکارە ڕوسیەکان لە وڵاتەکەی دەردەکات.
هاوکات دەولەتی ئۆکرانیا ١٣ دیپلۆتکاری ڕوسیای لە چوارچێوەی دۆسیەی سیخوڕەکەی پشووی ڕوسیا لە وڵاتەکەی دەرکرد.
لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی فیدراڵی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ لە پای هەڵوێستی واشنتۆن، بەلای کەمەوە ٦٠ دیپلۆماتکاری ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەردەکات.
نالیا
بهروار: 26/03/2018
895 جار خوێندراوهتهوه
|