عێراق هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له شه‌نگال ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێڕاق رەتی کردەوە ھیچ جموجۆڵێکی سەربازیی بیانی، لە ناوچەی شەنگالدا هه‌بێت.
ئەمڕۆ ٢٥مارس/٤ ئادار، لە بەیاننامەیەکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، سەرجەم ئەو ھەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ھاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا دەکەن بۆ پارێزگه‌ی نه‌ينه‌وا و قەزای شەنگال.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووه: بارودۆخی ئاسایشی ناوچەی شەنگال سەقامگیرە و لە لایەن ھێزە عێراقییه‌كانه‌وه پارێزراوە. ھەروەھا بەیاننامەکە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ھیچ ھێزێکی بیانی سنووری عێراقی نەبەزاندووە و هه‌ستیان بە ھیچ جموجۆڵێکی ھێزی بێگانە نەکردووە.
هه‌ر سەبارەت بەم بابەتە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی، ڕایگەیاند: عێراق لە ده‌ستێوه‌ردانه سەربازییە دەرەکییه‌کان بیدەنگ نابێت. وتیشی: بابەتی ھاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا درۆیه و ئێمه لە وەزارەتی بەرگری ئاگاداری ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرە نین.
ئەمڕۆ، میدیاکانی تورکیا و بەشێک لە میدیا عەرەبی و کوردییه‌کان، لەسەر زاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی كۆماری تورکیای داگیركه‌ر بڵاویانكرده‌وه کە ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر قەزای شەنگال دەستی پێکردووە.
فورات نیوز
بهروار: 26/03/2018
829 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|