گەشتە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆ سلێمانی ناکرێنەوە ، بەڵام بۆ هەولێر دەکرێتەوە
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا سەبارەت بە فڕۆکەخانەی سلێمانی سیاسییە و داواشی لە حکومەتی هەرێم کرد لەوبارەیەوە هەڵوێستی هەبێت.
لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، تاهیر عەبدوڵڵا سەبارەت بە بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا بۆ نەکردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، " بڕیارەکە سیاسییه نه‌ك یاسایی یاخود ته‌كنیكی، ئه‌مه جۆرێكه له سزادانی خه‌ڵكی كوردستان چونكه فڕۆكه‌خانه‌كان خزمه‌تی هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن بێ جیاوازی".
ئاماژەی بەوەش کرد، پێش ئەو بڕیارەی حکومەتی تورکیا، هه‌فته‌ی ڕابردوو نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی عێراق كردووە و پێی ڕاگەیاندوون، دەبێت داوا له توركیا و ئێران بكه‌ن ئاسمانی وڵاته‌كانیان به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بكه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵوێستی هه‌بێت چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری عێراقه‌وه هه‌یه و بابه‌ته‌كه سیاسییه نه‌ك یاسایی و ته‌كنیكی."
وتیشی، "په‌یوه‌ندیمان به حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه كردووه تا هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت پشووی نه‌ورۆزه ئێستا، بێگومان ده‌بێت هه‌ڵوێستیان هه‌بێت چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت و وه‌ك ده‌ڵێن بۆ له‌تكردنی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌بێت كوردیش تێبگات كه‌س دۆستی نییه جگه له خۆی".
ئەم لێدوانەی تاهیر عەبدوڵڵا دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ بیناڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێبکەنەوە، بەڵام هیچ گەشتێک لە تورکیاوە بۆ سلێمانی ئەنجام نادرێت.
نالیا
به‌روار: 23/03/2018
1237 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|