خەتەری دیپۆرت کردنەوەی ” شاهۆ موڕادی ” لە نەمسا
مالمۆکورد

چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی ” شاهۆ موڕادی ” خەڵکی شاری مەریوانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەتەری دیپۆرت کردنەوەی بۆ وەڵاتی ئێرانی لەسەرە .
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ،شاهۆ موڕادی بە هۆی چالاکی سیاسی ، لە ئێران دەردەچێت و لە لایەن ئێرانەوە داوا کراوە کە لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوە و سنورداش کردنی گیانی ئەکەوێتە بەر مەترسی مەرگ ،
ناوبراو لە ئێستادا ئەندامی( Kärnten) ” ئۆرکێستێری سەمفۆنیک ” لە یەکێک لە ویلایەتەکانی نەمسایە کە بە ئیشی کلتوری هونەرییەوە خەریکە .

بە پێ کۆنوانسێونی مافی پەناخوازی لە ئەگەری قەبوڵ نەکردنی مافی پەناخوازی ، هەر کەسێک ۳ جار مافی تانەی لەبڕیاری دادگاوە هەیە و دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات ، بەڵام شاهۆ دوای یەک جار دادگایی پێیان ڕاگەیاندوە کە بەزوویی بۆ وەڵاتی ئێران سنورداش دەکرێتەوە کە ئەمە خۆیی پێشێل کردنی مافی پەناخوازانە .
شایانی باسە ئەو پەناخوازە سیاسیانەی کە بۆ وەڵاتی ئێران سنورداش یان نێردراونەتەوە لە کاتی گەڕانەوەیان توشی زیندانی و ئازار و ئەشکەنجە و تەنانەت حوکمی لە سێدارەدانیش بونەتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  23/03/2018
765   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   618
کۆی سه‌ردان:   29266690