مێركڵ پرۆتستۆی داگیركردنی عه‌فرین ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرا له به‌رانبه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌نگێلا مێركڵ-ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی داگیركردنی عه‌فرینی كرد.
له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك، ئه‌نگێلا مێركڵ-ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له عه‌فرین كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕووداوانه‌ی له عه‌فرین ڕوویاندا، ئاواره‌بوونی هه‌زاران سیڤیل و كوشتن‌یان جێی قبووڵكردن نییه و ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی توند ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.
حكوومه‌تی مێركڵ به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گیرێت به‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بێده‌نگه و به‌رده‌وامه له فڕۆشتنی چه‌ك به توركیا. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌ڵمانیا به‌م شێوه‌یه هاوكاری تاوانه‌كانی توركیا ده‌كات و بهچهكهكانی ئه‌و وه‌ڵاته هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین ده‌كوژرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ر له وته‌كانی مێركڵ، ئولریكه دێممهر، یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا به‌گومانه ده‌رباره‌ی داگیركردنی به‌شێكی گه‌وره‌ی عه‌فرین و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات.
دێممهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری له‌سه‌ر دابوو، بۆ ته‌واوی سووریا بوو. هاوكات ڕاینه‌ر برۆیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: ده‌رباره‌ی «مافی خۆپاراستن»ی توركیا به‌گومانین. ده‌ستنیشانی كرد ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له عه‌فرین تاڵانی، ڕووخاندن و كۆمه‌ڵكوژی كرابێت. ناوبراو وتیشی: پێویسته له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
فورات نیوز
بهروار: 22/03/2018
1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|