له عه‌فرین 4 هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لە دەست داوە و 12ی دیكه‌ش بریندار بوون
مالمۆکورد
ک م م ک: به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی حکومەتی تورکیا بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین (تا ئێستا) ٤ هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لە دەست داوە كه دوانیان منداڵن، هه‌روه‌ها ١٢ هاوڵاتیش بریندار بوون.
ناوەندی فرات لە خەبەرێک دا دەنووسێت: ژماره‌یه‌ك لە گیانبەختکراوان و برینداره‌كان گهیاندراونه نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین. به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ٤ هاووڵاتی سیڤیل گیانیان لە دەست داوە و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئەوە لەکاتێک دایە کە بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپبارانی سوپای توركیا له‌سه‌ر ناوه‌ندی شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بهروار: 15/03/2018
571 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|