عەفرین گەمارۆ نەدراوەو شەڕی سەخت لەدەوروبەری شارەكە یە.
راپۆرتی شیكاری: كەناڵی بی بی سی
سوپای توركیا بانگەشەی ئەوەی كرد، كە بەتەواوی گەمارۆی شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان داوەو هێزە كوردییەكانیش ئەوەیان رەتكردەوە.

سوپای توركیا رۆژی سێ‌ شەممە گەمارۆدانی شاری عفرینی راگەیاند، ئەوەش دوای كۆنتڕۆڵكردنی چەند ناوچەیەكی شارەكە، بەڵام سەرچاوەیەكی كوردی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوەو رایگەیاند، عفرین گەمارۆ نەدراوەو شەڕی سەخت لەدەوروبەری شارەكە بەردەوامە.

بەهۆی چڕبوونەوەی شەڕەكانی دەوروبەری عفرین، لەرۆژی دوو شەممەوە دەیان هەزار كەس لەناوچەكە ئاوارەبوون‌و چوونەتە ئەو ناوچانەی لەنزیك عفرین بەدەست هێزەكانی سەر بەسوپای سوریاوەن.

مەبەستی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر عفرین بۆ دەركردنی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەیە لەو ناوچەیە، كە ئەو وڵاتە شەرڤانانی یەپەگە بەدرێژكراوەی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەزانێت.

كەناڵی بی بی سی بڵاویكردەوە، كە بیانووی توركیا بۆ شەڕی پەكەكە ئەوەیە ئەو رێكخراوە چەكدارییە لەناوچە كوردییەكانی وڵاتەكەی شەڕی بۆ سەربەخۆیی كوردستان كردووە، بەهەمان شێوەش یەپەگە شەڕی سەربەخۆیی لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ‌و باكووری سوریا دەكات.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، كە توركیا جگە لەو بیانووە، پڕچەكردنی یەپەگەشی لەلایەن ئەمریكاوە كردووەتە بیانوویەكی تر بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر هێزە كوردییەكان لەسوریا، كە واشنتۆن لەو بارەوە تائێستا كاردانەوەیەكی دیاریكراوی نەبووە، جگە لەدەربڕینی نیگەرانی.

ئەمریكا بۆ شەڕی داعش لەساڵی 2015وە دەستی بەهاوكاری یەپەگە كردووەو توركیاش لەو بارەوە نیگەرانی دەردەبرێت‌و دەسەڵاتی ئەنقەرە هۆشداری دەداتە واشنتۆن، كە هۆدارییەكانی گەیان بەشەڕی گرتنی عفرین.

بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەسێ‌ رۆژی رابردوودا لەناوچەكانی عفرین شەڕو پێكدادانی قورس لە نزیكەی 90 گوند روویداوەو شەڕەكانیش بەردەوامی هەیە، كە ئەوە زیانی بەكەسانی مەدەنی گەیاندووە.

هاوكات نوری مەحمود وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە جەختیكردووەتەوە، كە سوپای توركیا سەرجەم رێگاكانی هاتووچۆی خستووەتە ژێر بۆردومانی تۆپخانەو فڕۆكە جەنگییەكانی، كە ئەوە گرفتی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیانی مەدەنی دروستكردووە.
 
هەروەها رایگەیاندووە، ئەوەی توركیا باسی دەكات، گەمارۆی عفرینی داوە، "تەنیا بانگەشەی راگەیاندنەو بۆ بەرزكردنەوەی ورەی هێزەكانییەتی لەشەڕەكان، چونكە چەند ساڵێكە عفرین گەمارۆدراوە".

سوپای توركیا لە 20ی مانگی رابردووەوە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەر كانتۆنی عفرین كردووە، كە بەنزیكبوونەوەی لەشاری عفرین رەنگە هاوكێشەی شەڕەكە بگۆڕێت‌و سوپاكە نەتوانێت پێشڕەوی زۆر بكات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی شەرڤانان خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپاكە لەدەورەبەری عفرین ئامادەكردووە.

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر عفرین كاردانەوە نێودەوڵەتییەكانیش زۆربوون‌و لەدواترین لێدوان‌و كاردانەوە، ئەنتنیۆ گۆتێرێزی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، شەڕی عفرین بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران كەس‌و مەترسیش لەسەر ژیانی هەزارانی تر دروستبووە.
شارپرێس
به‌روار:  15/03/2018
512   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
Share چاپ کردن . پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر داوایەكی دادگای دەستوری وڵاتەكەی، بڕیاریدا لەخانەی رەگەزی تۆماری باری كەسێتی و لەدایكبووندا لەپاڵ رەگەزی نێر و مێدا خانەیە درێژه‌ ...
.ستێفان لیۆڤێن کە کاندید بوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئەم بەیانییە لە پەرلەماندا دەنگی پێ نەدرا ئێستا دیسان دەبێ سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن بە دوای کاندیدێکی نوێ بۆ پۆستی س درێژه‌ ...
کوشتاری کۆڵبەران و کاسبکارانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزەکانى رژێمى ئێرانەوە بەردەوامە. شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بەهۆی تەقەى چەکدارەکانى رژێمى ئێرانەوە کۆڵبە درێژه‌ ...
بەر لە ١٠٤ ساڵ، لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا، کوردێک، شێخ عەبدولسەلام بارزانی ڕادەستی عوسمانییەکان دەکات و کوردێک، کە والی ویلایەتی موسڵ دەبێت لە سێدارەی دەدات، سیاسەتمەداران و درێژه‌ ...
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له‌ قه‌زای مه‌خموور و گوندی سكێنی-یان له‌ ڕۆژئاوای شاری شه‌نگال بۆردومان كرد. له‌ مه‌خموور ٣ ئه‌ندامی هێزه درێژه‌ ...
سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا ئەم بەیانییە وتی پێشنیاری من ئەوەیە پەرلەمان ڕۆژی هەینی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بدات. کاندیدی ئەم جارەش بۆ ئەم پۆ درێژه‌ ...
بەپێی ئامارێکی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی، لە ماوەی چوار ساڵدا، ٥٥٥ هەزار و ٧٣٥ هاوڵاتی عێراقی کۆچی نایاسایان کردووە و ٢٧٤ کەسیش لە ڕێگای کۆچبەرییدا گیانیان لەدەستداوە. درێژه‌ ...
به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كوردن به‌هۆی‌ خراپی‌ گوزه‌رانیان، زیاتر له‌ هه‌زار په‌ناخوازی‌ دوورگه‌كان سكالاَ تۆمار ده‌كه‌ن ماڵپه‌ری‌ هه‌واڵی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ دو درێژه‌ ...
🌷پـێـشـکـەش بــەهـــەمــوتــان هــاوڕێــیــان🌷 (((=ئــــامـــێـــزی دڵــــبــــەر=))) مەکەن مەنـعـم خەڵکـیـنـە عـاشقی دڵـبەرم ئـەمشەو نـاوگـوڵـزاری ئ درێژه‌ ...
ە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و لە مەراسیمێکدا، هەریەك لە نادیە مورادی رزگاربووی دەستی داعش و دێنیس موکوێگی پزیشکی کۆنگۆیی، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان بۆ ساڵی ٢٠١٨ وەرگرت. لە میانی بەرێوە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   151
کۆی سه‌ردان:   17463751