ڕەخنە لە هاتنی شاندەکەی ئێران بۆ سوید دەگیرێت

ئەمیر بابەکری، بەرپرسی کۆمیتەی دیبلۆماسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە سوید پێیوایە کە خۆپیشاندان و دەنگبەرزکردنەوەی ئەوان دەتوانێ کاریگەری لەسەر حکومەتی سوید هەبێت. هاوکات ئەوی ئەوان لە چوارچێوەی پرسی دیموکراسییدا لە دەستیان بێت دەیکەن.

جێی باسە ١٠ پارتی سیاسی و ڕێکخراوی کوردی بەهاوکاری بەرە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دژی ئەو شاند ئێرانییەی سەردانی پەرلەمانی سویدیان کرد، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت و پەرلەمانی سوید کرد کە پرسی مافی مرۆڤ لە کاتی دانیشتن و پەیوەندیان لەگەڵ ئێراندا پێش هەموو بەرژەوەندییەک بخەن.

 جێی باسە لەم ڕۆژانەدا بە پێی ئەو زانیاریانەی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید لە حکومەت و پەرلەمانی سوید دەستی کەوتووە شاندێکی ئێرانی کە پێکهاتوون لە چەند ئەندام پەرلەمانێک هاتوونەتە سوید. ئامانجی هاتنی ئەو شاندە ئێرانییە وەرگرتنی زانیارییە لەسەر چۆنێتی کارکردنی دەزگای باجی سوید (Skatteverket) و شێوازی بەکار هێنانی مۆمس یاخوود زێدە باج. هەربۆیەش لە ڕێگەی باڵیۆزی ئێران لە سویدەوە داخوازینامەکەی ڕادەستی لیژنەی باجی سوید (Skatteutskottet) لە پەرلەمانی سوید کراوە کە ئێرانییەکان دەیانەوێت سەردانیان بکەن. هاوکات لیژنەکەش داخوازی نامەکەی ئەوانی قبووڵ کردووە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  12/03/2018
4840   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   942
کۆی سه‌ردان:   29264192