بڕژێنە سەر شەقامەکان دژ بە قڕکردنى گەلى عەفرین
هاوسه‌رۆكی پارتیی یه‌كێتی دیموكراتی - په‌یه‌ده بانگەوازێکى ئاراستەى کوردان و دۆستانیان کرد و ڕایگەیاند، لە دژى قڕکردنى گەلى عەفرین برژێنە سەر شەقامەکان.
شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسەرۆکى پەیەدە بە ئاژانسی هاوارى نزیک لەپەیەدەى ڕاگەیاندووە "ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ده‌یانه‌وێت به فڕۆكه و تۆپ گه‌لی عه‌فرین قڕ بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژییان بكه‌نه‌وه".
هەروەها وتی، گه‌لی عه‌فرین ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه له دژی هێرشی داگیركه‌رانه‌ی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی خۆڕاده‌گرێت.
هەروەها وتیشى "ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به تۆپ و فڕۆكه ده‌یه‌وێت گه‌لی عه‌فرین قڕ بكات و گه‌لانی باكووری سووریا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌رخۆدانی هێزه‌كانی پاراستن، مۆڕاڵ و هێزی گه‌ل به‌هێز ده‌كات، به هه‌مان شێوه به‌رخۆدانی گه‌ل-یش هێز به به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان ده‌به‌خشێت".
لە کۆتایى لێدوانەکەیدا هاوسەرۆکى پەیەدە ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، گه‌لی عه‌فرین ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه به‌م شێوه‌یه له دژی هێرشه قڕكه‌ر و تاڵانكهرهكانی ده‌وڵه‌تی تورك به ڕۆحێكی فیداییانه به‌رخۆدان ده‌كات.
هەروەها وتیشى "بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هێزه‌كانی پاراستن به‌م به‌رخۆدانه هێرشه‌كانی قڕكردن بوه‌ستێنن و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن، پێویسته هه‌موو گه‌لی كورد له‌م ساته‌وه بێ وەستان، هه‌موو شوێنێك بكه‌نه مه‌یدانی به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتن".
نالیا
بهروار: 11/03/2018
3303 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|