وەزارەتی دادی سوید دەڵێ ساڵح موسلیم سویدی بەجێهێشتووە
وەزیری دادی سوید داواکەی تورکیای بۆ دەستگیرکردنی ساڵح موسلیمی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ناوبراو سویدی بەجێهێشتووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی کە لە زاری سیسیلیا رێدسیلیۆس بەرپرس لە وەزارەتی دادی سوید بڵاویکردووەتەوە، سوید داواکەی تورکیای بۆ ڕادەستکردنی ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە بە وڵاتەکەیان ڕەتکردووەتەوە چونکە وەزارەتی داد زانیاری لە پۆلیسی سوید وەرگرتووە کە ساڵح موسلیم سویدی بەجێهێشتووە.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێوەیەکی ئاسایی داوای ڕادەستکردنی کەسێک لەدوای دەستبەسەرکردنی کەسەکە دێت.

ماڵپەڕەکە ئاشکراشیکردووە، ساڵح موسلیم ڕۆژی ٦ ی ئەم مانگە لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەداری سویددا لە پەرلەمانی وڵاتەکە کۆبووەتەوە لە نێویشیاندا، جۆناس چوستیک سەرۆکی پارتی چەپەکانی سوید.

٢٤ی مانگی ڕابردوو ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لەسەر داوای تورکیا لە پراگی پایتەختی چیک دەستبەسەر کرا، دوای چەند رۆژێک لە دەستبەسەرکردنی دادگای پراگ بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد.

هاوکات دوێنێ مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڤێنای پایتەختی نەمسا داوای لە سوید کرد کە ساڵح موسلیم دەستگیربکات.

نالیا
به‌روار:  09/03/2018
286   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
یانبۆ یەکەم جار لە پاش هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە نوێیان لە پەرلەمان کۆبوونەوە سەرۆک پەرلەمانی نوێ هەڵبژێرد. ئەمڕۆ ئەندام پەرلەمانانی سوید سوید سەرۆک پەرلەمان هەڵبژار درێژه‌ ...
په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌كان نائومێد ده‌كرێن ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا داوایه‌كی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندوستی‌ ئوسترالیای درێژه‌ ...
خانمە هونەرمەند چۆپی نوێترین بەرهەمی بەشێوازی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە ئەم بەرهەمە بەناوی (دۆی دادە) یە کە بەرهەمێکە لە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، تێکستی ئەم گۆرا درێژه‌ ...
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى زۆرى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە ڕووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات درێژه‌ ...
دەستگەی کەشناسیی سوید (SMHI) لە بەر تۆفانی کنیود هۆشداریی پلە دووی دەرکرد. ئەم تۆفانە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی هەینی دەگاتە سوید، کێشە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و کەشت درێژه‌ ...
شارپرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە. لە راپۆرتەكەدا جەخت ل درێژه‌ ...
لەعەفرینی داگیرکراو لە درێژەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانان چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲سەرباز و ۳ چەتەی سەر بە تورکیا کوژراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی ی درێژه‌ ...
زەنگیانەی ئاویی ڕستی حەوتەم ( تۆ و مانگ ) گەر دەپرسیت ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟ درۆ بە زارمدا نایەت تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە مانگ دەبینم ئەتۆم بەبیردێنێتەوە. درێژه‌ ...
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموون درێژه‌ ...
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   86
کۆی سه‌ردان:   17221290