قادر قادری فەرماندەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە 20 گولـلـە تیررۆکراوە
حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ ئه‌نجامده‌ری تێرۆری یەکێک لە فەرماندەکانیان ده‌زانن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کوژرانى یەکێک لە فەرماندەکانیان ڕایگەیاندووە، "لەدواى لێکۆڵینەوەمان لە تیرۆری فەرماندە قادر قادری ده‌رده‌که‌وێ که‌ ناوبراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێ کراوه‌ و زیاتر لە ٢٠ گولـلـەی پێوەبووە".

ئەوەشی تیادا هاتووە، "ئه‌و کادره‌ ناسراوه‌ی حیزبی دیموکرات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها به‌ لە‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردوون، ئێمه‌ ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ته‌رمی ئەو فەرماندەیە له‌لایه‌ن پۆلیسەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ گوێزراوه‌تەوە و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌که‌ هه‌م له‌لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه"‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، درەنگانى شەوى ڕابردوو قادر قادرى یەکێک لە فەرماندەکانى حدک لە نێوان ناوچەى شکارتە و بالیسان لە کاتێکدا لە بارەگاى هێزەکەى بووە تیرۆرکراوە.

قادر قادرى خەڵکى پیرانشارە و ماوەى ٣٥ ساڵە پێشمەرگەى حدک بووە و لەم ساڵانەى دواییدا بووەتە فەرماندە.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، كاتژمێر ٤ی ئیواره‌ی ڕۆژی ١ی ئەم مانگەش، له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر (بنه‌سڵاوه‌) لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرایە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسەکە برینداربوو، کەسێکی تریش بەناوی سەباح ڕەحمانی دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە بە برینداری، گیانی لەدەستدا.
نالیا
به‌روار:  07/03/2018
397   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
یانبۆ یەکەم جار لە پاش هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە نوێیان لە پەرلەمان کۆبوونەوە سەرۆک پەرلەمانی نوێ هەڵبژێرد. ئەمڕۆ ئەندام پەرلەمانانی سوید سوید سەرۆک پەرلەمان هەڵبژار درێژه‌ ...
په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌كان نائومێد ده‌كرێن ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا داوایه‌كی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندوستی‌ ئوسترالیای درێژه‌ ...
خانمە هونەرمەند چۆپی نوێترین بەرهەمی بەشێوازی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە ئەم بەرهەمە بەناوی (دۆی دادە) یە کە بەرهەمێکە لە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، تێکستی ئەم گۆرا درێژه‌ ...
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى زۆرى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە ڕووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات درێژه‌ ...
دەستگەی کەشناسیی سوید (SMHI) لە بەر تۆفانی کنیود هۆشداریی پلە دووی دەرکرد. ئەم تۆفانە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی هەینی دەگاتە سوید، کێشە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و کەشت درێژه‌ ...
شارپرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە. لە راپۆرتەكەدا جەخت ل درێژه‌ ...
لەعەفرینی داگیرکراو لە درێژەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانان چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲سەرباز و ۳ چەتەی سەر بە تورکیا کوژراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی ی درێژه‌ ...
زەنگیانەی ئاویی ڕستی حەوتەم ( تۆ و مانگ ) گەر دەپرسیت ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟ درۆ بە زارمدا نایەت تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە مانگ دەبینم ئەتۆم بەبیردێنێتەوە. درێژه‌ ...
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموون درێژه‌ ...
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   63
کۆی سه‌ردان:   17221128