"زۆر گرنگە گەنجانی کوردی سوید یاری بۆ یانەیەکی کوردی بکەن"
هەتاوەکو دێت یانەی کوردی لە خولە جیاجیاکانی تۆپی پێیی سویددا زیاد دەکەن، بەڵام هەریەکە لەو یانانە لە ئاستێکدا و لە شارێکدا بەشدارن. یەکێک لەو یانانەی تۆپی پێیی یانەی نەورۆز ئێفسێیە کە ساڵی ٢٠٠٨ لە ستۆکهۆڵم دامەزراوە.

ئەمرێ گوێنگوێرە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەراییەتی یانەی نەورۆز ئێفسێیە باس لە هۆکاری دامەزراندنی یانەی نەورۆز ئێفسێ دەکات.

      ئێمە یانەی نەورۆز ئێفسێمان بۆ مەبەستە دامەزراند کە گەنجانی کورد لە ناوچەکان برێدێنگ، شارهۆڵمێن و سێترا لە ستکهۆڵم لە خۆ بگرێ و هەموو کەسێکیش بۆ نێو ئێمە بەخێرهاتنی دەکەین. جێی باسە کە یانەکەمان هی هەموو خەڵکی کوردە.

 بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید لە کاتی بەڕێوەچوونی یەکێک لە مەشقەکانی یانەی تۆپی پێی نەورۆز ئێفسێ لە یاریگای سپۆنگە ئیپێ ئامادە بووین. یاریزانان سەرقاڵی مەشق و خۆ ئاماددەکردن بۆ دەسپێکردنەوەی یارییەکانی وەرزی نوێ بوون. لە ئێستاشدا زۆربەی مەشقەکانیان لە یاریگای چیمەنی دەستکرد و داخراودا بەڕێوە دەچن. یانەی تۆپی پێیی نەورۆز ئێفسێ (Newroz FC ) ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە.

بنکەی ئەم یانەیە کوردییە گەڕەکی برێدێنگ یان شێرهۆڵمێنی شاری ستۆکهۆڵمە. ئەم یانەیە ساڵی ٢٠٠٩ و سەرەتا لە خولی پلە حەوتەکانی تۆپی پێی سوید دەستی بە یاری کرد. لە ڕووی سێرییەوە خولی پلە حەوتەکان نزمترین ئاستە. هەر هەمان ساڵ توانیویانە خولی پلە حەتەتکان ببڕن. پاشانیش خولی پلە شەش،  پێنج، چوار و سێ بەدواییەکدا لەم ماوەدا ببڕن کەم. لەم وەرزەشدا واتە  ٢٠١٨ لەخوولی پلە دووەکانی سویددا یاریی دەکەن.

ماتیاس ئونال بەرپرسی بەشی وەرزشی و وتەبێژی یانەی یانەی نەورۆز ئێفسێ سەبارەت بە ئامانجی یانەکە باسی لەوە کرد کە یانەکەیان هەموو یاریزانێک لە خۆێ دەگرێت ئیدی گرنگ نییە بە ڕەچەڵەک خەڵی کوێ بێت یاخوود چی دیانەتێکی هەبێت. ماتیاس ئونال  باسی لەوەش کرد.

    لە ئێستاشدا یانەکەمان سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ وەرزی نوێ و ئامانجمان بردنەوەی خولی پلە دووەکان و بۆ ئەوەی بە ئامانجی خۆمان بگەین هەوڵ ئەدەدینن ئەو یاریزانانە بهێنینە نێو ڕیزی یانەکەمانەوە کە  هەڵگری کاراکتەری گونجاون. لەبەر ئەوە یانەکەمان لە پێش تاکەوەیە.

 جێی باسە ئابووری یانەی نەورۆز ئێفسێ لەڕێگەی وەرگرتنی ئابوونەی مانگانە بۆ بینینی یارییەکان و سپۆنسەرەوە دابین دەکرێت. هەروەها بەشێکی زۆری ئەرکەکانیش لەلایەن خوودیی ئاندامانی یانەکەوە بە خۆبەخشانە بەڕێوەدەبرێن لەم ساڵانەی دوایدا چەندین یانەی کوردی لە خولە جیاجیاکانی تۆپی پێی سویددا هەتا دێت یانەی کوردی زیاد دەکەن. ئیدی هەریییەکەو بە پێی توانانی خۆی لە ئاستێکدا و لە شارێکدا خۆی گرتۆتەوە.

 یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی نەورۆز ئێفسێ ڕاسیان پێشەڕەو ماوەی سێ ساڵە لە یانەکەدا یاری دەکات. ڕاسیان پێشووتر لە چەندین یانەی سویدی کە لە خولی پلە دوودا بوون یاریکردووە و سەبارەت بە جیاوازی یاریکردن لە نێوان یانە سویدییەکان و یانە کوردەکەدا دەڵێت.

      یانە سویدییەکان لایەنی زۆر باشیان هەیە، بەڵام لێرە هەسەتەکە جیاوازترە. ئەگەر وانەبووایە من چۆن لە پلە دووەوە ئەهاتم یاریم بۆ یانەیەکی پلە چوار بکەم. لێرە لەیەکەوە نزیکترین.

سەرتا گێمیجی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست کە ماوەی سێ ساڵە یاری بۆ یانەی نەورۆز ئێفسێ دەکات باسی هۆکاری یاریکردنی بۆ ئەم یانە کوردییە کرد. 

     بەلای منەوە زۆر گرنگە یانەیەکی کوردی لە نێو ئێمەدا هەبێت و گەنجانی کوردی لەوێ یاری بکەن.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  06/03/2018
867   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   703
کۆی سه‌ردان:   29250498