با ٨ی مارسی ئه‌مساڵ بکه‌ینه‌ ڕۆژی‌ به‌هاناوه‌ چونی ژنان و مناڵانی هه‌ڵهاتووی قوربانیانی "جه‌نگ و نائارامی"
مالمۆکورد


ئازادیخوازان، یه‌کسانیخوازان!

ڕێکخراوه‌کانی ژنان و لایه‌نگرانی به‌رگریکار له‌ مافه‌کانی ژنان!

 ئه‌گه‌ر به‌ساده‌یی چاو له‌واقعیاته‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ بکه‌ین ئه‌وا ده‌بیینین که‌ کێشه‌مه‌کیشه‌کانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و کۆمپانیاو مۆنۆپۆڵه‌کانی بازاری ئازاد له‌ پێناو به‌رگری و پاراستنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به‌ده‌ستهێنانی سودو قازانج و باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر جیهاندا، شه‌ڕی  به‌رژه‌وه‌ندیه‌ جیاوازه‌کانی نێوان خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییدا داسه‌پاندووه‌، که ‌به‌دوای خۆیدا هه‌ڵومه‌رجێکی کاره‌ساتباری سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کردۆته‌ نسیبی به‌شه‌ریەتی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌مینه‌ و ئاکا‌مه‌که‌شی به‌ ‌شه‌ڕو کوشتارو ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ریه‌دا شکاندۆته‌وه، که‌ ملیۆنه‌ها ئینسانی بێتاوانی گیرۆده‌ی تراژیدیای مه‌رگه‌سات کردووه‌‌.

‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ‌ڕۆژێک له‌ ژیر ناوی" شه‌ڕی قاعید"ە وه رۆژێک "ڕوخانی دیکتاتۆریه‌ت" رۆژێک " شه‌ری داعش "دا بۆته‌ ناوه‌ندی شه‌ڕێکی نه‌بڕاوه‌و ململانێی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری به‌مه‌به‌ستی دووباره‌ دابه‌شکردنه‌وه‌ی دونیا به‌پێی نفوزی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابور‌یه‌کانیان ئه‌مه‌ش زوورترین قوربانیه‌کانی خۆی له ‌ژنان و مناڵان سه‌ندووه‌. کوژران و وێرانبوونی خانه‌و لانه‌ی ماڵان و داڕوخان و کاولبوونی ئاپارتمان و ڕێگاو بان و قوتابخانه و‌ شوێنی کارو حه‌وانه‌وه‌.. وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌زاران هه‌زار ژن و مناڵی بێتاوانی خستۆ‌ ته ‌ژێر خاک و خۆڵه‌وه‌، به‌هه‌زارانی تریشی بێسه‌رو شوین کردووه‌. ئه‌وانه‌شی که‌‌ ئه‌گه‌ر شانسی رزگاربوونیان له‌ده‌ستی بۆمب و په‌لاماره ‌سه‌ربازیه‌کان و رقه‌به‌ری نێوان ده‌سته‌و تاقمی قه‌وم یو ئیسلامی و تائیفی به‌ده‌ستهێنابێ و به‌هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری خۆیان گه‌یاندبێتە‌‌ که‌مپه‌کانی ئاواره‌یی، ئه‌وا له‌لایه‌ن کارمه‌نده‌کانی ده‌زگا خێر خوازیه‌کان ناچار به‌سیکس ده‌کرێن به‌رامبه‌ر به‌ وه‌رگرتنی بڕێک خۆراک و پێداویستی ژیاندا زیاتر له‌مانه‌ش کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵی ئاواره‌ی ناوخۆ له‌ لایه‌ن بانده ‌بازرگانه‌کان، ئەوانەی کەبازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ئینسانه‌وه دەکەن،‌ کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌کرێت وه‌یان   بەشودانی مناڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ  لەکوردستان وعێراق   له‌ نێو که‌مپی ئاواره‌کاندا ئه‌وپه‌ڕی بێ رێزیه‌که‌ به‌امبه‌ر به‌ مافه‌کانی ژنان ومناڵان ومافه‌کانی مرۆڤ .

 ئه‌گه‌ر دۆخی ئێستای عێراق و کوردستان به‌هۆی جه‌نگ و کێشمه‌کێشی ئه‌حزابی ناسیونالستی و ئیسلامیه‌وه‌ ژیانی به‌هه‌زارن ئینسانی له‌ گێژاوی نادیاری چاره‌نوس و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی سیاسه‌تی جیاکاری تایفی و سه‌رکوتی به‌رده‌وامدا ڕاگرتبێت ئه‌وا دۆخی ژنان سه‌رباری گرانی و هه‌ژاری و فه‌سادی ئیداری و گه‌نده‌ڵی و بێ موچه‌یی،  یاسای دینی و که‌لتوری کۆنه‌په‌رستی و پیاو سالاری..،  ‌ سته‌مکێشی ژنان و ژێرده‌سته‌ی و ئه‌پارتایدی جنسی  و ته‌حه‌روشی جنسی و به‌قیزه‌ونترین شێوه‌ رووبه‌ڕووی ژنانکراوه‌ته‌وه، ‌ چوونە  سەری ئاماره‌کانی توندوتیژی و کوشتنی ژنان و ئه‌تکردن وناچارکردنیان به‌ خۆسوتاندن و بەشودانی کچانی خوار ١٨ساڵ تا هاتنه‌ خواره‌وه‌ی رێژه‌ی زه‌واج و چونه ‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه.. دۆخێکی کاره‌ستباری کردۆته‌ نسیبی ژنان ومناڵان.  ئه‌حزابی  دەسەڵاتدار به‌هۆی دەست تێکەڵکردن و ئاوێزان بونیان لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامیەکاندا و مه‌لاو وتار بێژه‌کانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان له‌ ڕێگای مینبه‌ره‌کانی مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ وه‌یان ده‌زگای راگه‌یاندنه‌کانیان به‌ ‌به‌ره‌دوامی هۆکارێک بوون  بۆ بره‌ودان  و ته‌رویجدان به‌‌  دیاردەی سه‌رهه‌ڵدانی ‌ئیهانەو ته‌حروش و سوکایەتی کردن و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان که ‌په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ به‌نێو چاوانی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداره‌وه‌ له‌ کوردستان.

به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ دژواره‌ی له‌لایه‌ن ئه‌حزبی ده‌سه‌لاتداره‌وه ‌که ‌دایان سه‌پاندوه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا به‌شێک له‌خه‌ڵکی کوردستان به‌ناچار هه‌ڵهاتن و ژیانی هانده‌رانیان بۆ خۆ ده‌ربازکردن‌ له‌و دۆخه‌ هه‌ڵبژاردوه‌،  به‌داخه‌وه‌ له‌و ڕێگایه‌دا ساڵی پار ده‌یان له‌ هاولاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ریای ره‌ش و ئیجه‌دا گیانیان سپارد وه‌ چه‌ندین که‌س تائێستا بێسه‌روشۆێنن و یان له‌ژێر فشاری ژیانی په‌نابه‌ریدا کۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا، به‌هه‌وڵی ڕێکخراوه‌که‌مان به‌شێک له‌وانه‌ ته‌رمه‌کانیان نێراوه‌ته‌وه‌ نێو ئامێزی که‌سوکاریان که‌ زۆربه‌یان ژنانو منالان بوون ...وه‌یان له‌ نوسینگه‌کانی فیدراسیۆنه‌که‌مان ناونوسی خۆیان کردوه‌ تا به‌هانایانه‌وه‌ بچین.    فیدراسیۆنه‌که‌مان وه‌ک هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی نه‌بڕاوه‌ی خۆیدا به‌هانای ئه‌و ژنانه‌وه‌ چووه‌ که‌ شانسی خۆ رزگارکردنیان له‌ژێر چه‌قۆکانی پیاوسالاریدا بۆ هه‌ڵکه‌وتوه‌ زۆرێك له‌وانه‌ به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنه‌وه‌ له‌مافی په‌نابه‌ری به‌هه‌رمه‌ند بوون و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بۆ کراوه‌ و رێچکه‌ی ژیانێکی نۆیان دامه‌زراندوه‌.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ ٨ی مارسدا دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ یارمه‌تیدان وهاوکاری ورێنوێنی یاسایی بۆ ژنانی په‌نابه‌ر له‌ ولاته‌کانی ئه‌وروپا درێژه‌ پێده‌دات  به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێناو وه‌لامدانه‌وه‌ به‌ کێشه‌و گیروگرفته‌کانیان و دورخستنه‌وه‌یان له‌ ته‌نهایی بوون و دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ و که‌مکردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌کانیان، تا لابردنی مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر ژیانیان .

فیدراسیۆن سەرباری هاوکاری و کۆمەکێک کەبەردەوام بە په‌نابه‌ران به‌گشتی و ژنانی پەنابەر کردویەتی، خۆی بە بەشێک لەبەرەی ئازادیخوازان وجوڵانەوەی یەکسانیخوازی ژنان دەزانێ و لەم ڕۆژەشدا کە ٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی ژنانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و یه‌کسانی هه‌مەلایه‌نه‌ی ژنان و پیاوان،  بۆکۆمەڵگایەکی ئازادو یەکسان لەهەوڵو خەباتی لێبڕاوانەی بەردەوامدا دەبێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ داوا له‌ ئازادیخوازان و داکۆکیکارانی مافه‌کانی ژنان ده‌کات  که‌ته‌واوی هه‌وڵ وتوانایان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ‌ به‌هاناوه‌ چونی ژنان ومنداڵانی هه‌ڵهاتووی قوربانیانی جه‌نگ و نائارامی.

 بیرۆزبێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

3/3/2018

 
به‌روار:  05/03/2018
102   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
رووداو – هەولێر شەوی رابردوو چەند هەواڵێک لەبارەی مردنی ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئیبراهیم تاتڵیسێس بڵاوکرایەوە، چەند لاپەڕەیەکی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە، گوایە ئەم ئەستێر درێژه‌ ...
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە سوریا پشتڕاست دەکەنەوە. بە پێی میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی هەینی فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پا درێژه‌ ...
Parlementerê Swêdê Jabar Amin ku weke çavdêrê hilbijartinan îro çû Tirkî li balafirxaneya Stenbolê hate girtin. Jabar Amin ji ciyê girtî bi telefonê ji Radyoya Swêdê re got li c درێژه‌ ...
نوکتە.😜😜😜 قوتابیەک زۆر تەمەڵە لە وانەی ئینگلیزی .. هەموو جارێك مامۆستاکەی لە تاقیکردنەوە بۆی ئەنوسێ Donkey ( دۆنکی ) جارێکیان مامۆستا بیری دەچێ بۆی بنوسێ دۆنکی ..... قوت درێژه‌ ...
ێکهاتەیەکی ٦٠ کەسی لە پەرلەمەنتارانی ئوروپا سەردانی تورکیە دەکەن بۆئەوەی چاودێری هەڵبژاردنی تورکیە بکەن، لە نێو ئەوانەدا چوار ئەندام پەرلەمانی سویدی هەن، سێ دانەیان سەر بە پارتی مۆ درێژه‌ ...
له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ په‌نابه‌راندا ، چه‌ندین كاره‌سات و ئاماری‌ تراژیدی‌ بلاَوكرانه‌وه‌ به‌رواری‌ 20 ی‌ حوزه‌یرانی‌ هه‌موو ساڵێك ، ڕۆژی‌ جیهانی‌ په‌نابه‌رانه‌ كه‌ به‌ بڕیارێكی‌ كۆم درێژه‌ ...
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕایدەگەیەنێت: ئەردۆغان هێرش بۆ سەر قەندیل وەک پروپاگەندەی هەڵبژاردن بەکاردێنێت، ئەگەر شەرەفی هەیە با بێ درێژه‌ ...
چالاکوانی مافی مرۆڤ ئێرێن کەسکین هاوڵاتی تورکیە خەڵاتی ئاننا لیندی پێ بەخشرا، بەوهۆیە کە بە زیاتر لە یەک تۆمەت دادگایی دەکرێ و داوا دەكرێ زیندانی هەتاهەتایی بکرێ، بۆیە ناتوانێ لە ر درێژه‌ ...
لە یادی حەوتەیەمین ساڵەی ماڵپەڕی مالمۆکورد پیرۆزبایی لە نووسەر و خوێنەر و بینەرەکانمان دەکەین و هیوادارین جێگای ڕەزامەندییان بین. لەڕۆژی 2011.6.21 ماڵپەڕەکەمان لە نێت وپاشا درێژه‌ ...
لە پشووی ڕابردوودا هاوڵاتیانی تورکیە توانیان بەشداری لە هەڵبژاردنی تورکیەدا بکەن. لەسەریەک نزیکەی یازدەهەزار کەس دەنگەکانی خۆیان بۆ تورکیە ناردەوە.هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکانی هەڵبژا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   111
کۆی سه‌ردان:   16873928