روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا ژماره‌یه‌ك ژن و پیاو ده‌ركه‌وتوون په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه و ئاگادار نین ئاخۆ له كوێی هه‌رێمی كوردستان و له چ ماڵێك ئه‌م گرته ڤیدیۆیه تۆماركراوه.
له روونكرنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "له ئێستادا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی به گروپێكی له‌شفرۆشیه‌وه هه‌یه زۆربه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌ته‌كانی سه‌رقاڵكردووه. له گرته‌كه‌دا كه‌سێك به مۆبایله‌كه‌ی وێنه و روخساری باندێك له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ بڵاو ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ناسنامه و شوێنی دانیشتنیان. به گوێره‌ی ئه‌م گرته‌یه بانده‌كه له‌شفرۆشیه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م گرته ڤیدیۆیه هیچ په‌یوه‌نیێكی به ئێمه‌وه نیه، و ئاگادار نین ئاخۆ له كوێی هه‌رێمی كوردستان و له چ ماڵێك ئه‌م گرته ڤیدیۆیه تۆماركراوه و له‌لایه‌ن كێ بڵاوكراوه‌ته‌وه. كه‌سه‌كانی ناو گرته ڤیدیۆكه تا ئێستا نه‌ناسراون".
وتیشی: "سه‌رجه‌م كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن به‌بستراو نه بیستراو ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌ناوی ئێمه‌وه ئه‌م گرته ڤیدیۆیه بڵاو نه‌كاته‌وه، تاكو به‌دواداچونی ته‌واوی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه"تا ئێستا هیچ زانیاریێك له‌به‌رده‌ستدا نییه كه له چ شارێكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كاره و ئه‌م گرته‌یه تۆماركراوه".
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی گرته‌كه‌ی تۆمار كردووه و پرسیار له ئافره‌ته‌كان ده‌كات كه ناویان چییه‌و خه‌ڵكی كوێن، ئافره‌ته‌كان زۆر به كزۆڵی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ناوی خۆیان و شاره‌كه‌یان ده‌ڵێن، به‌ڵام كه تۆماره ڤیدیۆییه‌كه دێته سه‌ر پیاوه‌كان، ئه‌وان وه‌ك پاڵه‌وانێك و به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه ناوی خۆیان ده‌ڵێن، كه پرسیاریشیان لێده‌كه‌ن بۆچی هاتوون ده‌ڵێن بۆ سێكس هاتوون.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌میشه كاریان پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاشایشی خه‌ڵكه، به‌ڵام تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رووخساری روونی ئه‌و ئافره‌ت و پیاوانه تاوانێكی گه‌وره‌یه و دژی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه كه‌سییه‌كانه، دووریش نییه دوای بینینی ڤیدیۆكه كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، زۆرێك له‌و ژنانه دووچاری هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن نه‌بنه‌وه.
وێستگه نیوز –
به‌روار: 02/03/2018
1265 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|