17 لایەنگری NMR لە سوید گومانی ئەنجامدانی تاوانیان لێ دەکرێت


حەڤدە کەس کە پەیوەندیان بە ڕێکخراوی نازیستی بزووتنەوەی بەرهەڵستکاریی باکوور(Nordiska motståndsrörelsen) هەیە ئێستا گومانی ئەنجامدانی تاوانیان لەسەرە. ئەو گومانانەش پەیوەندیان بە خۆپیشاندانەکەی ٣٠-٩-٢٠١٧  لە شاری یۆتێبۆریەوە هەیە.

داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە  هەشت کەسیان گومانی ئاشووبەنانەوە و سووکایەتیکردن بە نەتەوەی دیکەیان لەسەرە. بێجگە ئەمانە هەشتکەسی دیکەیان تەنها گومانی تاوانی سووکایەتیکردن بە نەتەوەی دیکەیان لەسەرە. هاوکات داواکاری گشتی باسی  لەوە کردووە کە لەپاش ئەوەی پێداچوونەوەیان بەو فیلمانەدا کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا تۆمار کراوە، کردووە و شیکارییان لەسەر کردووە توانیویانە ئەم هەنگاوە بنێن و ئەو گومانلێکراونە دەستنیشان بکەن کە چییان ئەنجامداوە و چییان وتووە.

 
جێی باسە کە ئەو گومانلێکراوانە پارێزەریان بۆ دیاری دەکرێت و پاشان ئاگادار دەکرێنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  02/03/2018
563   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   778
کۆی سه‌ردان:   29262695