ژنە پەنابەرێکی سوید لە سەرما ڕەق بوەوە
ئەو ژنەی لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا پاش نێوەڕۆی دوێنێ لە نزیک کەمپی پەنابەران لە سێڤشوێ لە باشووری شاری یۆنشوێپینگ وونبوون، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دۆزرانەوە. بەڵام ژنەکە لەسەرما گیانی لەدەستدا بوو.

هەر دوو منداڵەکەش بەهۆی سەرماوە زیانی زۆریان بەرکەووتووە. ئەو دوومنداڵەش کچ و کوڕێکن کە هەتاوەکو ئێستا کچە تەمەن هەشت ساڵانەکە لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە. بەڵام ئێستا کوڕە تەمەن نۆ ساڵانەکە گوازراوتەوە بەشی ئاسایی لە نەخۆشخانە و پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکە چارەسەری وەرگرتووە و ڕەوشی جەستەیی زۆر باشترە و چاوەڕوان دەکرێت کچکەش بە هەمان شێوە ئەمڕۆ بگوازرێتەوە بەشی ئاسی و لەوێ چارسەری پێ بدرێت.  

جێی باسە پۆلیس باسی لەوە کردووە کەکاتێک ژنەکە منداڵەکانی لەگەڵ خۆی بردۆتە دەرەوە جل و بەرگی کەمیان لەبەردا بوو. بە وتەی پۆلیس ئەو خێزانە پەنابەر بوون و لە کەمپی پەنابەراندا لە سێڤشوێ ژیاون. ئەو خێزانە بەڕەچەڵەک خەڵکی بورکینا فاسسۆ لە ڕۆژئاوەی ئەفەریقان. ماگنوس ئانگنێڤێک وتەبێژی پۆلیس لە هەرێمی ڕۆژهەڵات ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان هەتاوەکو ئێستا هۆکاری تەواوی ئەم ڕووداوە نازانن و دەڵێت.

      ئەوان کاتی چاوپێککەوتنیان لەگەڵ دەزگای کۆچی سویددا لەم نزیکانەدا هەبووە، بەڵام ئەوەی ئێمە لێی تێگەیشتووین، ئەو چاوپێککەوتنە هیچ بڕیارێکی نێگەتیڤی لەسەر نەبووە. جێ باسە ئەوە نازانین کە ئەم چاوپێککەوتنە دیاریکراوە چەندە کاریگەری لەسەر ئەو ژنە کردووە یاخوود ئەو ژنە بە چی شێوەیەک لەو بابەتە تێگەشتووە.

لە درێژەی وتەکانیدا ئانگێڤیک باسی لەوە کرد کە هەتاوەکو ئێستا ئەمە یەکەم جارە ئەو ڕووداوی لەو شێوە ببینێت و باسی لەوە کردووە کە ئەو ڕفتارە ئاسایی نەبووە.

 جێی باسە هەتاوەکو ئێستا هیچ گومانێک لەسەر ئەنجامدانی تاوان لای پۆلیس تۆمار نەکراوە. پۆلیس ڕایگەیاندووە کە بزیشکی دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ژنە ئەنجام دەدات.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

 وێنەکە کۆنە  و مالمۆکورد وێنەکەی لە ئەرشیف وەرگرتووە
به‌روار:  02/03/2018
1771   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   804
کۆی سه‌ردان:   29234468