هاوار مناڵێکی بێ دەست و پەلە وسوید مافی پەنابەری ڕەتکردۆتەوە
هاوار مناڵێکی کوردی باشوورە و ئێستا تەمەنی پێنج ساڵ و نیوە. سەرەڕای بێ دەس و پەلە ، پێوویستی بە 3 نەشتەرگەریش هەیە و لەگەڵ خیزانەکەی دوو ساڵ پترە هاتوونەتە سوید و داوای مافی پەنابەرییان کردووە، بەڵام دەزگای پەنابەرانی سوید نێگەتیڤی(ڕەفز) داونەتێ. باوک و دایکی هاوار لەپاڵ کێشەکانی خۆیان و خەمی گەورەی کۆرپەکەیان، چەندین چیرۆکی تاڵ دەگێڕنەوە کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی تووشیان بووە ، تەنانەت ووتوویانە شیر مەدەن بە هاوار بابمرێ.
ئەوان دەڵێن دەوڵەتی سوید هەموو هاوکارییەکی کوڕەکەیانی کردووە لە ڕووی تەندرووستیەوە، بەڵام ئەوان لە دڵەڕاوکێ و خەمی ئەوەن گەر ئیقامە وەرنەگرن و بگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵات ، نازانن چۆن بتوانن لەدۆخی خراپی خەستەخانە و دەرمانی ئەوێ کوڕەکەیان چارەنووسی چۆن دەبێ؟
ئەم خێزانە پێوویستیان بەوە هەیە کە میدیای سویدی سەردانیان بکات تا کێشەکەیان بە ڕای گشتی سوید بگەیەنن و تا مافی پەنابەری وەربگرن. ژمارەی خێزانی هاوار لای مالمۆکوردە و هەر کەسێک دەتوانێ تەلەفیزۆنەکان یان ڕۆژنامەکانی سوید ئاگادار بکاتەوە سەردانیان بکرێ ، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن.
هاوار و خێزانەکەی چاوەڕوانی هاوکاری ئێوەن.
به‌روار:  01/03/2018
489   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   301
کۆی سه‌ردان:   29220218