باوکی حەوت مناڵە و لەبەر نەبوونی خۆی خنکاند


یەكێك لە هاوژینەكانی زۆر لە دەرگا دەدات، بەڵام دەرگا ناكرێتەوە، بۆیە بە ناچاری دەرگاكە دەشكێنن و بەسەر دیمەنێكی ناخهەژێندا دەكەون، دەبینن ئیبراهیم ملی بە پەتێكەوە شۆڕ بووەتەوە.
 
ئیبراهیم فەرهاد، تەمەن 29 ساڵ كە دانیشتووی گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر بوو، شەوی 16/2/2018 لە نێو ماڵەكەی خۆیدا بە پەتێك خۆی خنكاند. ئیبراهیم دوو هاوژینی هەبوو، باوكی حەوت منداڵ بوو (پێنج كوڕ و دوو كچ). شوفێری ئەمبوڵانس بوو لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر.

كەسوكاری ئیبراهیم بە تایبەتی هاوژین و منداڵەكانی شۆك بوون بەو رووداوە، بۆیە دەڵێن ناتوانن هیچ قسەیەك لەسەر ئەو بابەتە بكەن، بەڵام كە پۆلیس گوتەی لێوەرگرتوون، دەڵێن ئیبراهیم هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئەوان نەبووە.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (رووداو)ی گوت: "پۆلیس لە رووداوێك ئاگادار كرایەوە لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە. هاووڵاتییەك لەوێ خۆی بە شوێنی پانكەدا هەڵواسیبوو. تەرمەكەی رەوانەی پەیمانگەی دادپزیشكی هەولێر كرا و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".

پۆلیس ئیفادەی لە كەسوكاری وەرگرتووە، باوكی ئیبراهیم دەڵێت: "كوڕەكەم كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێك نەبوو، بەڵام باری دارایی زۆر خراپ بوو، توانای بەخێوكردنی منداڵەكانی نەبوو، رەنگە هەر لەبەر هەژاریش خۆی خنكاندبێ‌". 

هاوژینی یەكەمیشی گوتبووی: "لەگەڵ هاوسەركەم هیچ كێشەیەكمان نەبووە، بە خۆشی دەژیاین". هاوژینی دووەمی ئیبراهیم كە منداڵێكی لە ئیبراهیم هەیە، باوەڕ ناكات مێردەكەی لە ژیاندا نەمابێ‌ و دەڵێت "پیاوێكی زۆر باش و بێ‌ كێشە بوو".

هەروەها كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵاتیش زۆر پەسنی ئیبراهیمی دا و گوتی "كاك ئیبراهیم ماوەی پێنج ساڵ بوو لێرە شوفێری ئەمبوڵانس بوو، كەسێكی تا بڵێی بێ‌ كێشە بوو، زۆر هێمن و لەسەرخۆ بوو". 

دراوسێیەكی ئیبراهیم كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (رووداو)ی گوت: "كاتێك چووین بۆ ماڵەكە، بینیمان  لەسەر ئەژنۆ بوو پەتەكەی لە مل بوو". 

سەرچاوەیەكی ئاگادار كە خۆی چووەتە ئەو ژوورەی تەرمی ئیبراهیمی لێبووە، گوتی :"رووداوەكە جێی گومانە، پێدەچێ‌ خنكێنرابێ‌، ئینجا بە پەت هەڵواسرابێ‌، هیچ شتێكی لەژێر پێی نەبوو، لەسەر ئەژنۆ كەوتبوو، پەتەكەش لە خاولی و چەفیە دروستكرابوو".

بەپێی ئاماری یەكێتیی پیاوانی كوردستان، ساڵی رابردوو 74 پیاو بە (خۆكوشتن، خۆخنكاندن، خواردنی دەرمان و خۆسووتاندن) گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی زانیاریی پۆلیسی هەولێر، ئەمساڵ ئەوە دووەمین حاڵەتی خۆخنكاندنی پیاوانە لە سەنتەری شاری هەولێر. رۆژی 6/1/2018، پیاوێكی دیكە بەناوی سەركەوت محەممەد رەشید، تەمەن 36 ساڵ كە دانیشتووی گەڕەكی رۆشنبیری شاری هەولێر بوو، لە ماڵەكەی خۆیدا بە پەتێك خۆی بە شوێنی پانكەدا هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دوای ئەوەی پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە كردبوو، دەركەوت ئەو پیاوە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، خۆی خنكاندبوو.
ڕووداو
به‌روار:  28/02/2018
156   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
یانبۆ یەکەم جار لە پاش هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە نوێیان لە پەرلەمان کۆبوونەوە سەرۆک پەرلەمانی نوێ هەڵبژێرد. ئەمڕۆ ئەندام پەرلەمانانی سوید سوید سەرۆک پەرلەمان هەڵبژار درێژه‌ ...
په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌كان نائومێد ده‌كرێن ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا داوایه‌كی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندوستی‌ ئوسترالیای درێژه‌ ...
خانمە هونەرمەند چۆپی نوێترین بەرهەمی بەشێوازی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە ئەم بەرهەمە بەناوی (دۆی دادە) یە کە بەرهەمێکە لە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، تێکستی ئەم گۆرا درێژه‌ ...
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى زۆرى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە ڕووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات درێژه‌ ...
دەستگەی کەشناسیی سوید (SMHI) لە بەر تۆفانی کنیود هۆشداریی پلە دووی دەرکرد. ئەم تۆفانە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی هەینی دەگاتە سوید، کێشە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و کەشت درێژه‌ ...
شارپرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە. لە راپۆرتەكەدا جەخت ل درێژه‌ ...
لەعەفرینی داگیرکراو لە درێژەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانان چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲سەرباز و ۳ چەتەی سەر بە تورکیا کوژراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی ی درێژه‌ ...
زەنگیانەی ئاویی ڕستی حەوتەم ( تۆ و مانگ ) گەر دەپرسیت ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟ درۆ بە زارمدا نایەت تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە مانگ دەبینم ئەتۆم بەبیردێنێتەوە. درێژه‌ ...
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموون درێژه‌ ...
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   127
کۆی سه‌ردان:   17221211