هاوکاری مناڵ لەسوید 200 کرۆن زیادی کرد
سوید لە مانگی مارسی ئیمساڵەوە هاوکاری مناڵ "barnbidrag " زیاد دەکات بە بڕی 200 کرۆن بۆ هەر مناڵێک و لە 1050 کرۆنەوە دەبێت بە 1250 کرۆن.
ئەم بڕیارە (1,3)ملیۆن مناڵی سویدی سوودمەند دەبن لێی.
ئەم هاوکاریە ئەو لاوانەش دەگرێتەوە کە تەمەنیان 16 ساڵە و لەخوێندن بەردەوامن.
لە ساڵی (2006) وە ئەمە یەکەمجارە کە بارن بیدراگ زیاد دەکات و لەو ساڵەشدا بڕی 200 کرۆن زیادی کرد.
ماگدالێنا ئەندەرسۆنی وەزیری ئابووری سوید دەڵێ ئەم زیادکردنە بۆ چەسپاندنی زیاتری یەکسانییە.
هاوکاری منالان لەسوید بۆ هەموو مناڵێکە جا خێزانەکەی کار بکەن یان هاوکاری دەوڵەت وەربگرن جیاوازی نییە. بەڵام تا ژمارەی مناڵەکان زیاتر بن هاوکاریە زیاتر دەبێت.
لەم خشتەیەی خوارەوە ژمارەی مناڵ و بڕی هاوکاری پێش زیادبوونەکە دیاری کراوە
هەواڵەکانی سوید
بهروار: 28/02/2018
742 جار خوێندراوهتهوه
|