ساڵح موسلیم ئازاد کرا
کەمێک پێش ئێستا دادگای چیک بڕیاری ئازادکردنى ساڵح موسلیمی دەرکرد.
شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکى پەیەدە بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، دادگای چیک بڕیاری ئازادکردنى ساڵح موسلیم هاوسەرۆکى پێشووی پەیەدەی دەرکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکى پێشووى پەیەدە لە پراگى پایتەختى چیک لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە لەسەر سکاڵای تورکیا دەستبەسەرکرا.
دواتر حکومەتى تورکیا داوایکرد ڕادەستى ئەوان بکرێتەوە و ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەى تورکیا لەو بارەیەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەى چیک گفتوگۆ دەکات.
دەستگیرکردنى ساڵح موسلیم کاردانەوەى هاوڵاتیانی کوردی لە ناوخۆ و دەرەوە لێکەوتەوە و لە شارەکانی هەرێم و وڵاتانی ئەوروپاش خۆپیشاندان بۆ ئازادکردنى ئەنجامدرا.
نالیا
بهروار: 27/02/2018
505 جار خوێندراوهتهوه
|