لە ئەورووپا؛ دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم شەرمەزارکرا
کوردستانیانی دانیشتووی ئەورووپا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرعەفرین و دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم-یان شەرمەزارکرا
هێرشی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەتەکان و لە بەرانبەریشدا بەرخۆدانی بێ‌وێنەی شەڕڤانان و گەلی عەفرین، ماوەی ٣٨ڕۆژی لەپاش خۆی بەجێهێشت. لەو ماوەیەدا کوردانی دانیشتووی هەندەران و دۆستانیان، بەردەوامن لە دەڕبڕینی ناڕەزایەتی بەو هێرش، کاولکاری و کۆمەڵکوژییانەی کە سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەردۆغان بەمەبەستی داگیرکردنی عەفرین ئەنجامی دەدەن. هاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی سوپای فاشیستی تورکیا، پشتیوانی خۆشیان بۆ قارەمانیەتی و خۆنەویستی شەڕڤانان و گەلی عەفرین دووپات دەکەنەوە و لە هەمانکاتدا بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەربارەی ئەو هەموو تاوانکارییەی لەدژی گەلانی هەرێمەکە و بەتایبەت گەلی کورد دەکرێت، لە چالاکییەکاندا شەرمەزار دەکرێن.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەرکردنی ''ساڵح موسلیم''ئەندامی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤدەم و هاوسەرۆکی پێشوی پەیەدە لەلایەن کۆماری چیک-ەوە، گەلی کورد بەهاتنە سەر شەقامەکان، تووڕەیی خۆیان لەوکارە قێزەونەی کۆماری چیک کە لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا هەستاوە بە دەستبەسەرکردنی یەکێک لە ڕێبەرانی شۆڕشی ڕۆژاوا دەربڕی و ئەو دەوڵەتەیان شەرمەزارکرد.

ئەو شارانەی چالاکییان تێدا بەڕێوە چوون، ئەوانە بوون:

بەرلین؛ لە پایتەختی ئەڵمانیا کوردان و دۆستانیان بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین ڕێپێوانێکیان ئەنجام‌دا. لە ڕپێوانەکەدا نوێنەرانی ناڤدەم-بەرلین، ئەنجومەنی ژنانی دەستان، پەیەدە-بەرلین، گەنجانی ئازاد، یەکێتیی گەنجانی شۆڕشگێڕ، پارتیزان، کوردش گێمێیندە بەرلین، بەشدارییان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دەستبەسەرکرانی سیاسەتمەداری کورد سالح موسلیم-ش شەرمەزارکرا. لە چالاکییەکەدا داوا لە کوردانی تاراوگە کرا کە لە ڕێپێوانی ٣ی ئاداردا بەشداری بکەن.

فالون؛ کۆمەڵەی ئێزدییانی شاری فالۆن لە ولاتی سوێد، بۆشەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورکیا چالاکییەکیان ئەنجام دا. گەلی ئێزدی لەبەردەم بینای کولتووری کۆبوونەوە و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان شەرمەزارکرد و بەوتنەوەی دروشمی پشتیوانی لە عەفرین هەتا مەیدانی ستۆراتۆرگەت ڕێیان‌پێوا.

لە چالاکییەکەدا، خالید زەندی بۆ ڕادیۆی دەوڵەتی سوێد قسەی کرد و وتی: ''ئێمە دەوڵەتی تورکیا شەمەزار دەکەین. دەوڵەتی تورکیا خەڵکی بێ‌تاوان بۆردوومان دەکات، گوندان تاڵان دەکات و تراکتۆری خەک دەدزێ. ئێمە داوا لە دەوڵەتی سوێد دەکەین داوا لە تورکیا بکات هەتا لە خاکی سووریا بچێتە دەر".

ڕووخسار ئاودا-ش، وتی: ''با دەوڵەتی تورکیا بەس بۆمب بەسەر ژن و منداڵاندا ببارێنێت".

وەنلۆ؛کوردانی دانیشتووی وەنلۆ-ی هۆڵەندا و دۆستانیان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست. کوردستانی داوایان لە هۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپایی کرد کە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر عەفرین، گوشار لەسەر دەوڵەتی تورکیا درووست بکەن.

کۆمەڵەی عەلەوییەکانی ئەو شارەش لێدوانێکی دا و داوای کرد کە ''هەمو عەلوییەکان لەدژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە. ئەو دڕندەییەی دۆینێ لە کەربەلا ڕوویدا ئەوڕۆ لە عەفرین دووپات دەبێتەوە". چالاکییەکە بە درووشمی دڵسۆزی بۆ بەرخۆدانی عەفرین، کۆتایی پێهات.

لیۆن؛ لەشاری لیۆن-ی فەڕەنسا-ش، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر عەفرین و هەروەها دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لەلایەن وڵاتی چیکەوە شەرمەزار کران. کوردان و دۆستانیان بۆ ئەو مەبەستە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و درووشمی پشتیوانی بۆ عەفرین-یان وتەوە.

ئاتێنا؛ لە ئاتێنا-ی پایتەختی یۆنان-یش، کوشتنی خەڵکی سیڤیل لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە پێشانگایەکدا نمایش کرا. پێشانگاکە بووە جێی سەرنجی گەلی یۆنان-یش. بەسێ سیپان، لەسەرنێوی ڕێکخەرانی پێشانگاکە لێدوانێکی دا. بەسێ، ڕایگەیاند: ''ئێمە داوا لەهەموو جیهان دەکەین ڕووبەڕووی زێهنییەتی فاشیستی تورکیا ببێتەوە کە لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی سڵ ناکاتەوە''. لە چالاکییەکەدا خەمساردی ولاتانی ئەورووپاییش دەرباارەی تاوانەکانی سوپای تورکیا، ڕەخنەی لێگیرا.

: ئینتێرپۆل بۆ مەبەستی خراپ بەکار دەهێنرێت. دەبێ ساڵح موسلیم بەپەلە ئازاد بکرێت.DÎE LÎNKE

پارتیی چەپی ئەڵمانیا، دەربارەی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و ئەندامی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤدەم، سالح موسلیم، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد هەرچی‌زووتر ساڵح موسلیم ئازاد بکریت.

پارتیی چەپ ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەر داوای تورکیا زۆرکەسی نەیاری ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی و بەدەستی پۆلیسی ئینتێرپۆل دەستبەسەر کراون. دەوڵەتی تورکیا، پۆلیسی ئینتێرپۆل بۆ ئامانجی خراپ بەکاردێنێت و بۆ ئەوەی کە ڕێگری لەو جۆرە هەوڵدانانەی دەوڵەتی تورکیا بکریت، پێویستە لەمەودوا ئینتێرپۆل و وڵاتانی ئەورووپی چاوکراوەتر بن.

پارتیی چەپ، ئاماژە بەوەش دەکات کە سەرۆکی پێشووی دایرەی ئەمنی ئەڵمانیا، ئێستا سەرۆکی گشتی ئینتێرپۆلە. هەربۆیە ئاڵمانیا ئەگەر ڕاستوخۆش بەشداری پلانەکانی تورکیا نەکات، هاوکاری ئەو ڕەوشە کارەساتبارەیە. ئێمە داوا لە حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەین کە لە دژی ئەو هەوڵانەی تورکیا بوەستێتەوە. هەروەها پارتیی چەپ دەربارەی گرتنی موسلیم-یشەوە ناڕەزایەتی پێشان دا و داوا دەکات بەپەلە ساڵح موسلیم ئازاد بکرێت.

کاتژا کیپپینگ، هاوسەرۆکی پارتیی چەپ-یش لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، لێدوانێکی بلاوکردەوە و وێڕای ئیدانەکردنی دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم، داواکاری ئازادکردنی بەپەلەی موسلیم-یش بوو.

یاریدەدەری هاوسەرۆکانی پارتیی چەپ-یش دەرحەق بەو مژارە وتی: ''ئاشکرایە وڵاتی چیک کە ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپایە، کاری چەپەڵ بۆ تورکیا دەکات".
فورات نیوز
به‌روار:  26/02/2018
605   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   721
کۆی سه‌ردان:   29260356