سەرۆکوەزیرانی سوید تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن کاتژمێر نزیک کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆی ئەمڕۆ کە بەڕێگاوە بووە بۆ شاری ئووبسالە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.
ئەو ئۆتۆمبیلەی ستێفان لوێڤێن تێدابووە لەسەر ڕێگە خزاوە و بە بەرژین یان بەرگری ڕێگاکەیدا داوە. جێی باسە کە سەرۆکوەزیرانی سوید هیچ زیانێکی گیانی پێ نەگەشتووە و سەلامەتە.
ئەو ڕووداوە لە نێوان شاری ستۆکهۆڵم و ئووپسالە لەسەر ڕێگای (E4) لە نزیک شاروەانی کنیڤستا ڕوویداوە. هەتاوەکو ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە.
بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ڕایانگەیاندووە کە هەر بابەتێک پەیوەست بێت بە بواری گواستنەوە و هاتووچۆی سەرۆکوەزیرانی سویدەووە پۆلیسی ئاسایشی سوید وەڵام دەداتەوە. بەڵام هەتاوەکو ئێستا نە خودی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان و نە پۆلیسی ئاسایشی سوید ئەو باتەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە. بەڵام بە ئاشانسی هەواڵەکانی تێ تێیان ووتەوە کە سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن سەلامەتە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 26/02/2018
879 جار خوێندراوهتهوه
|