دەستبەجێ دەبێت صاڵح موسلیم ئازاد بکرێ!
مالمۆکورد


صاڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەیەدەو هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە رۆژی یەکشەممە ٢٥ی شوبات لە ئوتێلێکی شاری پراگ پایتەختی ووڵاتی چیك، کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگێشت کرابوو، لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا دەستبەسەر کراوە. دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵی ئەوەدایە کە دەوڵەتی چیك صاڵح موسلیمی رادەست بکات، بۆ ئەوەی بەناوی تیرۆرەوە دادگایی بکات.

حکومەتی تورکیا پەیەدەو صاڵح موسلیم بەوە تاوانبار دەکات کە دەستیان هەبووە لە تەقینەوەی ناوەندی فەرماندەیی سەربازی لە ئەنقەرە لە شوباتی ٢٠١٦ و لەسەر ئەو بنەمایە ئاگاداریەکی بۆ دەستگیرکردنی داوەتە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوول، هەروەها حکومەتی چیك رایگەیاندوە کە لەسەر داوای حکومەتی تورکیا ناوبراوی دەستگیرکردوە.

حکومەتی تورکیا و ئۆردوغان دەستیان بەخوێنی هەزاران ژن و مناڵ و لاوو پیری کوردستانی تورکیا سورەو تۆماری تاوانەکانی دژی خەڵکی ئازادیخوازی ئەو ووڵاتەو نەیارە سیاسیەکانی کۆتایی نایەت. گرتن و کوشتن و تیرۆر بەشێكی سەرەکی کارنامەی دەوڵەتی پۆلیسی تورکیایە لە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی ووڵاتەکەیدا. بە ئاشکرا هاوکاری تیرۆریستانی داعشیان دەکردو بەردەوامن لەسەر هاوکاریکردنی گروپە تیرۆریسیتە ئیسلامیەکانی سوریا. ئێستاش لە کوردستانی سوریا، بەبیانووی شەڕ دژی تیرۆرەوە، کوشتاری خەڵکی بێتاوان و مەدەنی دەکەن و ماڵو حاڵیان بەسەردا دەڕوخێنن!

دەوڵەتی کۆنەپەرست و شۆڤێنیست و فاشیستی تورکیاو سەرانی باڵای دەبێ بەرامبەر بەو تاوانانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی خۆیان و خەڵکی بێتاوانی کوردستانی سوریا ئەنجامیان داوە، لەلایەن دادگای نێودەوڵەتیەوە، وەکو سەرانی نازیەکان و پاڵپشتی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامی، دادگایی بکرێن، نەك کەچی فەرمانی دەستگیرکردنی صاڵح موسلیم دەربکەن فایلی ساختەو تۆمەتی بۆ دروست بکەن تا راپێچی دادگای بێ ئیعتبارو رواڵەتی و سەرکوتگەرانەی خۆیانی بکەن. صاڵح موسلیم هیچ تاوانێکی لەسەر نیەو تاوان لەسەری نەسەلمێنراوە تارەوانەی دادگای بنبندەستی ئۆردۆگان بکرێت، ئەو تەنها کەسایەتیەکی سیاسی کوردی سوریایە کە لەپێناو ئامانجە سیاسیەکانی خۆی و پارتەکەیدا تێدەکۆشێ.

ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پیلانی دەستگیرکردنی صاڵح موسلیم بە توندی ئیدانەو شەرمەزار دەکەین. بە ئەرکی حکومەتی چیکی دەزانین کە دەستبەجێ ناوبراو ئازاد بکەن و بەشداری نەکەن لە پیلانێکدا کە حکومەتی فاشیستی تورکیا دایڕشتوە. داواش لەڕای گشتی دنیا دەکەین کە فشار بۆ دەوڵەتی چیك بهێنن بەمەبەستی ئازادکردنی صاڵح موسلیم و رادەست نەکردنی بە دەوڵەتی سەرکوتگەرو فاشیستی تورکیا. لەهەمان کاتدا پێوستە فشار بخرێتەسەر حکومەتی تورکیا بۆئەوەی دەستبەرداری پیلانگێڕی وسازکردنی تۆمەتی دروستکراو بێت دژی صاڵح موسلیم و سەرجەم کەسایەتی و هەڵسوڕاوانی سیاسی لەناو ووڵاتەکەی خۆشیدا و زندانیانی سیاسی بەبێ دواکەوتن ئازاد بکات.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
به‌روار:  26/02/2018
126   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
یانبۆ یەکەم جار لە پاش هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە نوێیان لە پەرلەمان کۆبوونەوە سەرۆک پەرلەمانی نوێ هەڵبژێرد. ئەمڕۆ ئەندام پەرلەمانانی سوید سوید سەرۆک پەرلەمان هەڵبژار درێژه‌ ...
په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌كان نائومێد ده‌كرێن ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ی‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا داوایه‌كی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ته‌ندوستی‌ ئوسترالیای درێژه‌ ...
خانمە هونەرمەند چۆپی نوێترین بەرهەمی بەشێوازی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە ئەم بەرهەمە بەناوی (دۆی دادە) یە کە بەرهەمێکە لە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی و بەشێوازی ڕاپە، تێکستی ئەم گۆرا درێژه‌ ...
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى زۆرى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە ڕووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات درێژه‌ ...
دەستگەی کەشناسیی سوید (SMHI) لە بەر تۆفانی کنیود هۆشداریی پلە دووی دەرکرد. ئەم تۆفانە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی هەینی دەگاتە سوید، کێشە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و کەشت درێژه‌ ...
شارپرێس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە. لە راپۆرتەكەدا جەخت ل درێژه‌ ...
لەعەفرینی داگیرکراو لە درێژەی دووەمین قۆناخی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانان چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۲سەرباز و ۳ چەتەی سەر بە تورکیا کوژراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی ی درێژه‌ ...
زەنگیانەی ئاویی ڕستی حەوتەم ( تۆ و مانگ ) گەر دەپرسیت ئەمن جوانم یاوەکو مانگ ؟ درۆ بە زارمدا نایەت تۆ دەبینم، مانگم لەبیر دەچێتەوە مانگ دەبینم ئەتۆم بەبیردێنێتەوە. درێژه‌ ...
ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پەیدا کردنی خانوو داوای یارمەتیی لە کۆمۆنەکان دەکەن، لە زیادبووندایە. لە درێژایی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕێژەیە لە دوو بەرابەر زیاتر بووە. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ نموون درێژه‌ ...
ئەوڕۆ سێ شەممە۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ ژنێکی ۳۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی ” موژدەعەزیمی” خەڵکی گوندی ” ناوتەنگی خان مەنسوور) ی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاو دانیشتووی شاری سەربە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   121
کۆی سه‌ردان:   17221191