لەسێدارەدانی 16 ژنە تورکی داعش لە بەغداد
خەندان- ئارام قەفتان

دادگای تاوانی عیراق، سزای لەسێدارەدانی بەسەر 15 ژنی تورکدا سەپاند، بەتۆمەتی پەیوەندیکردن بەرێکخراوی داعشەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، کە هەموو ئەو ژنانەی دەستگیرکراون و ئەمڕۆ سزا دراون، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. ئەو ژنانە لەبەردەم دادگادا باسیان لە هۆکار و چۆنییەتی پەیوەندیکردنەکەیان بە داعشەوە کردووە. 

عەبدولستار بریقدار، وتەبێژی دادوەریی عیراق لەوبارەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو ژنانە جگە لە دابینکردنی هاوکاری لۆجستی بۆ چەکدارانی داعش، هاوکات یارمەتی ئەو رێکخراوەیان داوە بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکان.

هاوکات هەفتەی رابردوو، ژنێکی بە ڕەگەز فەڕەنسی دیپۆرتکرایەوە بۆ فەڕەنسا پاش ئەوەی چەند ساڵێك لەگەڵ گروپە جیهادییەکان  کاری کردبوو. ژنەکە، کە ناوی مێلینایە، خاوەنی چوار منداڵە و ساڵی پار لە موسڵ دەستگیرکرا. لە ئێستادا لەگەڵ سێ منداڵەکەی گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی فەڕەنسا. 

لەچەند ساڵی رابردوودا، هەزاران چەکداری بیانی پەیوەندیان بە رێکخراوی داعشەوە کرد لە عیراق و سوریا، لەگەڵ شکستهێنانی ئەو رێکخراوە، بەشێک لەو چەکدارانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عیراقەوە دەستگیرکران.
به‌روار:  25/02/2018
725   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   811
کۆی سه‌ردان:   29247220