پاشای ئێستای سوید کارل گوستاڤ ڕیکۆردی ماوەی پادشایەتیی شکاند
نزیکی دوو مانگی دیکە کارل گوستاڤی شانزەهەم کە پادشای ئێستای سویدە دەبێتە یەکەم پادشا لە مێژووی سویددا کە درێژترین ماوە پادشا بووە.

- مارگەرێتا تورگرێن بەرپرسی زانیاریی لە کۆشکی شاهانە دەڵێت لەگەڵ شارەزایانی ئەرشیڤی وڵات ماوەی پادشایەتیی کارل گوستاڤی شانزەهەممان دیاری کرد کە بەو پێیە لە 26ی مانگی ئەپریلی داهاتوودا پادشا ماوەی 44 ساڵ و 223 ڕۆژە عەرشی پادشایەتیی سویدی بە دەستە.

بو شێوەیە کارل گوستاڤ ئەو ڕیکۆردەی شکاند کە بە ناوی پادشا ماگنوس ئێریکسۆنەوە لە سەدەی چواردەهەمەوە تا ئێستا تۆمار کرا بوو.  

جێی باسە پادشا کارل گوستاڤی تەمەن 71 ساڵان لە ساڵی 1973 عەرشی پادشایەتیی گرتە دەست. ساڵی 1975 بە گۆرانکارییەک لە دەستوردا بڕیار درا کە پادشا تەنها ڕۆڵی لە سەرمۆنییە گشتییەکاندا هەبێت، هەرچی مافی دیاریکردنی حکوومەت و دەستێوەردانە لە بڕیاری سیاسەتی ناوخۆی سوید، لە دەست دا.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  24/02/2018
741   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   481
کۆی سه‌ردان:   29233075