شه‌ڕڤانێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له عه‌فرین شه‌هید بوو
قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی ٩ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین و شه‌ڕی دژ به سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هیدبوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٩ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕیان كردووه و گیانی خۆیان له‌پێناو پاراستنی عه‌فرین به‌ختكردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده‌دا هاتووه: «هه‌تا كۆتایی له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیده‌كانمان ده‌بین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین»
له‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه قه‌سه‌ده ناسنامه‌ی ئاشكراكردوون، شه‌ڕڤانێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی ماكۆ-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه:
ناسناو: فه‌رشاد ڕۆژهه‌ڵات
ناو و پاشناو: مهاباد فه‌ریدی
ناوی باوك: ڕه‌شید
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین (گوندی قودێ-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ) - ٢١ی ڕێبه‌ندان\١٠ی شوباتی ٢٠١٨
فورات نیوز
بهروار: 22/02/2018
451 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|