هەرپەنابەرێک لە فەرەنسا بگیرێ یەک ساڵ زیندان و بڕی4600 دۆلاری لێدەسەنرێ
سکای نیوز
مالمۆکورد
2018.2.22
فەرەنسا یاساکانی مافی پەنابەری توند دەکاتەوە و وەزیری ناوخۆی فەرەنساش جیرار کۆلۆمپ چەند پێشنیارێکی خستۆتە بەردەم حکومەتەکەی ، پێش ئەوەی بیخاتە بەردەم پەرلەمان.
لەو پێشنیارانەش هاتووە کە هەر پەنابەرێک بەشێوەیەکی نایاسایی بجیتە فەرەنساوە زیندانی بکرێ و ماوەی زیندانیەکە لە ساڵێک تێنەپەڕێ و بە بڕی 3750 یۆرۆ ( 4604 دولار) یش سزا بدرێ.
بۆ ئەو پەنابەرانەش کە بە ئیقامە و مۆڵەتی کارکردنی ساختەوە دەژین تا (5) ساڵ زیندانی بکرێن.
ماوەی هێشتنەوەش لە زیندانی کاتی پەنابەرانیش لە مانگ ونیوێکەوە بۆ چوار مانگ و نیو درێژ بکرێتەوە.
ئەم زساتنە سەدان پەنابەری ئەفریقی لە شاخەکانی ئەڵپەوە و لە ئیتاڵیاوە گەیشتوونەتە فەرەنسا.
ساڵی پار 100 هەزار پەنابەر گەیشتۆتە فەرەنسا و لەو ژمارەیەش 15 هەزاریان ئەوێیان بەجێ هێشتووە ، کە 6500 کەسییان لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە ناچارکراون بگەڕێنەوە ووڵاتی خۆیان.
بهروار: 22/02/2018
483 جار خوێندراوهتهوه
|