ئەمشەو کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان په‌خشی ئه‌زموونی ده‌ستپێده‌كات
خه‌ندان-
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان، وه‌ك به‌شێك له ده‌زگای میدیایی خه‌ندان، كاتژمێر 21:00 په‌خشی ئه‌زموونی له‌سه‌ر فریكوێنسی 12687، هۆریزهنتهڵ 27500 و له سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایل سات ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ڵكه‌وت چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 21:00 په‌خشی ئه‌زموونی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی خه‌ندان، بە کوالێتی HD ده‌ستپێده‌كات.
هاوكات ئەوەشی خستەڕوو "لە مانگی ئازارەوە، په‌خشی ناوخۆیی کەناڵی خه‌ندان، له سەرانسەری هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەكات و له‌سه‌ر وێبسایتی خه‌ندانیش به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كرێت".
وتیشی، "بریاره سه‌ره‌تای مانگی ئازار، په‌خشی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، ده‌ستپێبكات و هاوكات سایت و رادیۆی خه‌ندان، وه‌رزێكی نوێی كاركردن ده‌ستپێده‌كه‌ن و به‌شێوازێكی نوێ خزمه‌ت ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها چه‌له‌بی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كانی کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ده‌بن
بهروار: 20/02/2018
833 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|