سوریا هێزێکی بۆ پارەاستنی سنوورەکانی عەفرین بەڕێکرد
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند، هاتنی هێزی سوریا بۆ عەفرین لەسەر داوای ئێمە بووە، ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکەی سوپای سوریا لەسەر سنوورەکان جێگردەکرێن و بەشداریی لە پاراستنی یەکێتیی خاکی سوریا و سنوورەکەی دەکەین.

ئێوارەی ئەمڕۆ، نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر چوونی هێزێکی یەکینەکانی گەل-ی سەر بە سوپای سوریا بۆ عەفرین، بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە: دوای مانگێک لە بەرخۆدانی ئەفسانەیی هێزەکانمان لەدژی سوپای تورک و گرووپە چەتەکانی وەک جەبهەتلنووسرە و داعش، گورزی تووند لە داگیرکەران درا.

وتەبێژی یەپەگە، ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانی ئێمە داوایان لە حکومەتی سوریا کرد، کە بە بۆ پاراستنی عەفرین و سنووری خاکی سوریا، بە ئەرکی خۆی هەستێ، لەسەر ئەم بنەمایە، حکومەتی سوریا ئەرکی خۆی پێکهێنا و ئەمڕۆ هێزێکی ڕەوانەی عەفرین کرد.

نوری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە، ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو هێزەی سەر بە سوپای سوریا لەسەر سنوورەکان جێگردەکرێن و بەشداریی لە پاراستنی یەکێتیی خاکی سوریا و سنوورەکەی دەکەین.

جێگای ئاماژەپێکردنە، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی یەکینەکانی گەل-ی سەر بە سوپای سوریا، چوونە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، بەپێی ئاژانسی هاوارنیوزیش، چوونی ئەو هێزە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری دیبلۆماسیی بووە.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی سەر بە سوپای سوریا لەکاتی چوونیان بۆ عەفرین، لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانیانەوە تۆپبارانکران و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژران و ژمارەیەک سەربازیش برینداربوون.

 
به‌روار:  20/02/2018
1087   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   78
کۆی سه‌ردان:   29231313