کوردە بێ دینەکانی سوید " ئاتایستەکان" دژایەتیی داعش دەکەن
ئەکیلۆڤ دەڵێت هەندێک پیتزاخانە هەیە لە سویددا کە پارە بۆ پێشمەرگەی کوردستان و پەکەکە دەنێرنەوە تا دژایەتیی داعشی پێ بکەن.

ئەمڕۆ لە دادگاییەکەی ئەکیلۆڤدا داواکاری گشتیی لە ئەکیلۆڤ دەپرسێت ئەگەر لە سویددا گروپ و خەڵکێک هەن کە بە دوژمنایەتیی داعش دەکەن، ئەکیلۆڤ دەڵێت بەڵێ کورەد ئاتایستەکان نەک کوردە موسوڵمانەکان، بۆ نموونە لەڕێی چەند پیتزاخانەیەک پارە دەنێرنەوە بۆ پێشمەرگەی کوردستان و گەریلاکانی پەکەکە بۆ ئەوەی دژ بە داعش بجەنگن.

هەروەها کۆمپانیا و شەریکە گەورە هەن کە پارە کۆدەکەنەوە و دەینێرنەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش، ئەو دەڵێت ناوی ئەو کۆمپانیا و لایەنانە ناهێنێت تا سومعەیان نەزڕێت.

جێی باسە ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار دوای دوو هەفتە لە دادگایی گومانلێکراو ڕەحمەت ئەکیلۆڤ سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون دەدوێت.

- ئەکیلۆڤ دان بەوەدا دەنێت کە ئامانجی کوشتنی سویدییەکان بووە هەروەها بۆ ناچارکردنی سوید کە واز لە هاوکاریی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیی بهێنێت.

- سەرچاوەکانی بیرۆکەی ئەنجامدانی ئەو کارە زۆر بوو بەڵام ئەوەی پاڵی پێوە نام ئەوە بوو کە دڵم بۆ قوربانییانی بۆردومانی هێزەکانی ناتۆ ژانی دەکرد، ئەکیلۆڤ دەڵیت.

- ڕووبەڕووبوونەوەی سکاڵاکاران (بەرکەوتووانی کارە تیرۆریستییەکە) لەگەڵ ئەکیلۆڤ بەشێکە لە ساڕێژبوونی برینەکانیان بەڵام ساتێکی سامناکیشە ئەو کەسە بدوێنیت کە ئامانجی کوشتنت بووە، نوێنەری سکاڵاکاران دەڵێت.

ڕەحمەت ئەکیلۆڤ ئەو پەنابەرە ئوزبەکستانییە یە کە مانگی ئەپریلی ساڵی پار بە ئوتومبێلێکی بارهەڵگر خۆی کرد بە نیو ئاپۆڕەی ڕێبوارانی شەقمی درۆتنینگگاتان لە ستۆکهۆڵم. ئەو هێرشە تیرۆریستییە بووە هۆی کوشتنی پێنج کەس و بەسەختی بریندار بوونی 10 کەس.

سەرجەم 155 کەس سکاڵایان لەسەر ئەکیلۆڤ لای دادگا تۆمار کردووە و دادگاییەکەی کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە ماوەی سێ مانگ دەخایەنێتت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  20/02/2018
1693   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   730
کۆی سه‌ردان:   29260936