ساڵح موسلیم :تا ئێستا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ڕێكنه‌كه‌وتووین
شارپرێس:
ساڵح موسلیم، وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات - ته‌ڤده‌م له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد.
موسلیم ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌زانن كه توركیا پشتگیریی گرووپه تێرۆریستییه‌كان ده‌كات و وتی: ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت به‌م هێرشه هه‌رێمی خۆی به‌رفره‌وانتر بكات. وتیشی توركیا باسی میساقی میللی ده‌كات كه حه‌له‌ب و ڕۆژئاواشی تێدایه و هه‌تا كه‌ركووك - مووسڵ درێژ ده‌بێته‌وه. به‌م شه‌ڕه ده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌رێمانه بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه.
«گه‌لی عه‌فرین، عه‌فرین ده‌پارێزرێت»
موسلیم ده‌ستنیشانی كرد، توركیا پشتگیریی گرووپه‌كانی ئه‌لنووسره و داعش ده‌كات.
«له ڕاستیدا ئه‌وان داعشیان دروستكرد، ئه‌وان داعشیان بنیاتنا. دوای ئه‌وه‌ی داعش مووسڵی داگیركرد، توركیا بۆ خۆی ده‌ڵێت كه ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش دروست كردووه. دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیان پێكرد، توركیا ٥٠ ئۆتۆبوسی پڕ له چه‌ته‌ی هێنایه هه‌رێمه‌كه كه ئه‌ندامانی پێشووی داعش-یشیان تێدابوون.»
ساڵح موسلیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد؛ گه‌لی عه‌فرین، عه‌فرین ده‌پارێزێت. له عه‌فرین نزیكه‌ی ٨٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ژین و نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ریشی لێیه. نه‌ك ته‌نیا كورد، گه‌لانی دیكه‌ی عه‌فرینیش هه‌رێمی خۆیان ده‌پارێزن. ناوبراو وتیشی: هاوڵاتییه سیڤیله‌كانی هه‌رێمه‌كه به‌پێی ده‌رفه‌تی خۆیان چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و خۆڕاده‌گرن.
موسلیم ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل، به چه‌كی ناتۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار هاوڵاتیی سیڤیل. له‌وێ ژن و منداڵی سیڤیل له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا ده‌كوژرێن.
وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد تا ئێستا سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بێده‌نگه و هیچ هه‌ڵوێستێكی باشیان پیشان نه‌داوه. وتیشی به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا و بێده‌نگی جیهان، ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕوویان له عه‌فرین كردبوو، عه‌فرینیان جێهێشتووه.
«با ئه‌ورووپا خاوه‌نداری له به‌هاكانی خۆی بكات»
ساڵح موسلیم ده‌ستنیشانی كرد، چه‌ك و تانكی ئه‌ڵمانیا و ناتۆ بۆ كوشتنی خه‌ڵی سیڤیلی عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێت.
موسلیم له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: له سه‌ره‌تاوه ئێمه پێداگری له‌سه‌ر فیدڕالیزم ده‌كه‌ین. له جیهاندا زۆ نموونه‌ی ئه‌وه هه‌ن، به‌ڵام توركیا ئه‌مه‌ی ناوێت.
«له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، هه‌موو كه‌س بێده‌نگه. بێده‌نگبوون به واتای پشتگیری كردنی هێرشه‌كانه. ئێمه ده‌مانه‌وێ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له چوارچێوه‌ی به‌هاكانی خۆیدا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه هه‌ڵوێستی خۆی دیاری بكات. توركیا بۆ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پاره وه‌رده‌گرێت و به‌م پاره‌یه چه‌ك ده‌كڕێت و ڕووی ئه‌و چه‌كانه‌ش ده‌كاته ئێمه. ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌ورووپا خاوه‌نداری له به‌هاكانی خۆی بكات.»
«هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێمه و ڕژێم نه‌كراوه»
ساڵح مووسلیم، وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ مێدیاكانی ئه‌ڵمانیا و جیهان ڕایگه‌یاند: له عه‌فرین هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێمه و حكوومه‌تی سووریا نه‌كراوه. پێویسته سووریا سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام تا ئێستا سووریا هه‌نگاوێكی وه‌های نه‌ناوه. ئه‌گه‌ر په‌یمانێك بێته ئاراوه، ئه‌وا سه‌ربازانی سووریا سنووره‌كان ده‌پارێزن.
«ئێمه بانگی حكوومه‌تی سووریامان كرد و وتمان: وه‌رن سنووره‌كانی خۆتان بپارێزن، به‌ڵام ڕژێم وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. ئێمه داوا له ڕژێمی سووریا ده‌كه‌ین سنووره‌كان بپارێزێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوانماندا نه‌كراوه. من دیسان ده‌یڵێمه‌وه له عه‌فرین له‌نێوان ئێمه و ڕژێمدا هیچ ڕێككه‌وتنێك نییه.»
موسلیم ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی ڕووسیا كرد ده‌رباره‌ی عه‌فرین و وتی: ڕووسیا له سه‌ره‌تادا به ئێمه‌ی گوت: یان توركیا دێت، یان ده‌بێ قبووڵی بكه‌ن هێزه‌كانی ڕژێم بێنه هه‌رێمه‌كه.
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند: ئێمه نامانه‌وێ پێگه‌ی كۆنی ڕژێمی به‌عس بێته‌وه نێو عه‌فرین، ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌ها ڕووبدات له به‌رانبه‌ریدا به‌رخۆدان ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئاڵا و سمبوله‌كانی ڕۆژئاوا، موسلیم داوای له ئه‌ڵمانیا كرد به بڕیاره‌كانیدا بچێته‌وه و كۆتایی به‌و قه‌ده‌غه‌كارییه بێنێت.
به‌روار: 20/02/2018
596 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|