تێکچونی باری تەندروستی زیندانی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم
مالمۆکورد
“چەنگیز قەدەم خێری” بەندکراوی سیاسی کورد کە لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان بریندار دەکرێت و بە هۆی پشت گوێ خستنی بەرپرسانی بەندیخانە و رێگری ئیدارەی ئیتلاعات لە چونە دەرەوە و چارەسەر کردنی برینەکانی مەترسی گیانی لەسەرە و دۆخی برینەکانی رۆژ لە دوای رۆژ روو لە خراپ بون دەکەن.
چەنگیز قەدەم خێری هاووڵاتی شاری کامێران لە ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاویدا پاش تەقەی راستەو خۆی هێزە ئەمنیەکان بریندار دەکرێت و لە لایەن دادگەی شۆڕشی شاری سنەوە سزای ۴۰ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە و پاش دوو ساڵ دوور دەخرێتەوە بۆ بەندیخانەی شاری “مەسجد سولەیمان” لە پارێزگای ئەلئەحواز.
ناو براو لەم پێنج ساڵەدا بەبرینداری لە بەندیخانە راگیراوە و برینەکانی چارەسەر نەکراون و بەرپرسانی بەندیخانە و ئیدارەی ئیتلاعات رێگرن لە چونە دەرەوەی ناوبراو بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی بۆیە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم هەڵسوکەوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی چەنگیز دەستی دابووە مانگرتن و پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی لە ۲ی گەلاوێژی ئەمساڵدا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.
شایانی باسە چەنگیز قەدەم خێری ئێستا گورچیلەکانی هەویان کردوە و بەرپرسان ئیزنی مەرەخسی پزشکی و تەداوی پێنادەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
بهروار: 19/02/2018
639 جار خوێندراوهتهوه
|